کانونی یه‌که‌م 23, 2018 09:25 Asia/Tehran
  • حەماس : بڕیاری مەحموود عەباس بۆ هەڵوەشاندنی پەرلەمان گرنگ نیە

موشیر میسری لە رابەرانی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین ( حماس) رۆژی شەممە لە کاردانەوە بە هەڵوەشانی ئەنجوومەنی یاسادانانی فەلەستین لە لایەن مەحموود عەبباس سەرۆکی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین گوتی : دەورەی سەرۆکایەتی عەباس کۆتایی هاتووە و بڕیارەکەی گرنگایەتی نیە .

مەحموود عەباس شەوی رابردوو باسی هەڵوەشانی پەرلەمانی فەلەستین و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی تا شەش مانگی داهاتوو هەواڵی دا .

مەحموود عەباس لە دانیشتنی رابەرانی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە رامەڵڵا ناوەندی لێواری رۆژاوای چۆمی ئەردەن بە ئاماژە بەوەی کە دادگای دەستووری فەلەستین  دەنگی بۆ هەڵوەشانی پەرلەمانداوە ، گوتی : بە جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارە بەڵێنمەند دەبێ .

بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستینیش لە کاردانەوە بەم بڕیارەی مەحموود عەباس گوتی بڕیاردان بۆ هەوڵەشانی ئەنجوومەنی یاسادانانی فەلەستین لە لایەن مەحموو عەباسەوە دەرەنجامی مەترسیداری بۆ گۆڕانکاریەکانی فەلەستین هەیە .

سەرپەیڤ