کانونی یه‌که‌م 24, 2018 18:44 Asia/Tehran
  • وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین: کۆمەڵگای جیهانی بۆ ڕاگرتنی ڕەوتی بەجوولەکە کردنی قودس هەوڵ بدات

وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا خوازیاری هەوڵی خێرای کۆمەڵگای جیهانی بوو بۆ ڕاگرتنی ڕەوتی بەجوولەکەکران لە شاری داگیرکراوی قودس.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا پێی داگرت: کردەی دەسدرێژکارانەی رژیمی زایۆنی لەئاراستەی بەجوولەکە کردنی قودس بۆ وێنە گەمارۆ و گەشەپێدانی شارۆچکەسازی لە دەورووبەری، هەڕەشەیەک لەدژ ماک و شووناسی فەلەستینیە.

وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین وتی: ئەو چەشنە کردانە لەوان شارۆچکە سازی لەباشووری مزگەوتی ئەقساو گەڕەکی سەلوان بەمەبەستی تۆکمەکرانی پرۆژەی بەجوولەکەکردنی فەلەستین ئەنجام دەبێ.

وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین لە بەشێکی دیکە لەو بەیاننامەیە بەپێداگری لەسەر پێویستیی هەوڵدانی خێرای کۆمەڵگای جیهانی بۆ ڕاگرتنی دەسدرێژکارییەکانی رژیمی داگیرکەری قودس، لەمەڕ شوێنهاتە مەترسیدارەکانی تۆکمەکرانی پازێلی داگیرکەریی وشداری داوئەوی بە بەرنامەیەک بۆ گۆڕینی ماکی مێژوویی ویاسایی شاری داگیرکراوی قودس راگەیاندووە.

رژیمی زایۆنی لە کاتی داگیرکردنی فەلەستین لە ساڵی١٩٤٨ـەوە هەردەم سیاسەتی وێران کردنی ماڵە فەلەستینییەکان و کۆچ پێکردنی زۆرەملێی دانیشتووانی، بەمەبەستی بەجوولەکەکردنی ناوچە جیاجیاکانی سەرزەوییە داگیرکراوەکان پێوشوێن دەگرێ.

سەرپەیڤ