کانونی یه‌که‌م 27, 2018 09:22 Asia/Tehran
  • ھەڵوەشانەوەی پەرلەمانی ڕژێمی زایونی و بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێش وەختە

پەرلەمانی ڕژێمی زایونی «کنیسێت» شەوی پێنج شەممە دەنگی دا بە ھەڵوەشانەوەو بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێش وەختە.

بەرلەمەو ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو ، سەرکردەکانی کابینەی ھاوپەیمانیی ڕژێمی زایونی ڕایانگەیاند: لە سەر پاراستنی ھاوپەیمانیی کابینەکەی بنیامین ناتانیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە پێکەوە ڕێک نەکەوتوون.

ھاوکات میدیاکانی ڕژێمی زایونی وایان بڵاو کردووەتەوە کە کابینەو پەرلەمانی ئەم ڕژێمە ھەڵوەشاوەتەوەو ھەڵبژاردنی پێش وەختەی پەرلەمان لە مانگی ئاپریلی ساڵی ٢٠١٩ بەرپا دەکرێت.

ھەر لەم حاڵەدا، دەرەنجامەکانی ڕاوەرگرتنی تازە لە سەرزەوییە داگیر کراوەکان وا دەر دەخات کە لە سەدا ٥٢ی زایونییەکان حەز بە بوونی ھەمدیسانی بنیامین ناتانیاھۆ لە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕژێمی ئیسرائیل ناکەن.

ھۆکاری سەرەکیی تێکشێوانی کابینەکەی ھاوپەیمانیی ڕژێمی زایونی، ھەرەس ھێنانی ئەم ڕژێمە لە ھێرشەکانی ئەم دواییەی بۆ سەر کەرتی غەززەو ڕاگەیاندنی ئاگربڕ لە نێوان ھەردووک لاو لە ئەنجام دا کشانەوەی وەزیرانی شەڕو دارایی ڕژێمی زایونی لە پۆستەکانیان بووە.

ئاویگدۆر لیبرمەن وەزیری لەکارکشاوەی شەڕی ڕژێمی زایونی لەم دواییەدا دانی نا بە  بەچۆکداھاتنی بنیامین ناتانیاھۆی سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە لە بەرامبەر تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستین دا.

ئاویگدۆز لیبرمەن ١٤ی نوامبەری ٢٠١٨ دوابەدوای خولی تازەی ئاڵۆزییەکان لەکەرتی غەززەو وەڵام دانەوەی بزوتنەوەی حەماس بەو شاڵاوانەی ڕژێمی زایونی وازی لە پۆستەکەی ھێنا.

وەزیری لەکارکشاوەی ڕژێمی زایونی نەیاری دامەزراندنی ئاگربڕەکەی غەززە بوو کە بە قسەی لایەنە فەلەستینییەکان کابینەی ئەو ڕژێمە دوای ھەڵمەتی موشەکییانەی ھێزەکانی خۆڕاگری بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی ڕژێمی زایونی پێملی بووبوو.

تاقمەخۆڕاگرەکانی فەلەستین ڕایانگەیاند: لەکارکشانەوەی لیبرمەن لە ڕاستی دا دان نان بە شکست ھێنان و لێنەھاتوویی ڕژێمی زایونی لە بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ خۆڕاگریی فەلەستین لە کەرتی غەززە دێتە ئەژمار.

 

سەرپەیڤ