کانونی یه‌که‌م 28, 2018 19:11 Asia/Tehran
  • ھێرشی زایونییەکان بۆ سەر خۆپیشاندانی گەڕانەوە لە کەرتی غەززە

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین باسی بریندار بوونی پێنج فەلەستینیی کردووە لە ڕەوتی شاڵاوی لەشکریانی زایونی بۆ سەر چلەمین ھەینیی خۆپیشاندانی گەورەی مافی گەڕانەوە لە کەرتی غەززە.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین،چلەمین ھەینیی خۆپیشاندانی گەورەی مافی گەڕانەوە لەژێر سەردێڕی« لە مافی خۆمان بۆ ھەبوونی ژیانێکی سەربەرزانە ناکشێینەوە» ڕۆژی ھەینی لە ھەل و مەرجێکدا بەرپا کرا کە داگیرکەرانی زایونی وەک ھەموو جارێک و بە پێی وەردەمانی ھەموو ھەینییەک بۆ سەرکوت کردنی ئەم خۆپیشاندانە دەستیان کرد بە ھاویشتنی گولەو گازی فرمێسک ھێن بەرەو خۆپیشاندەران.

 پێشتر ئەنجومەنی باڵای نیشتیمانیی بەرپاکرانی خۆپیشاندانی مافی گەڕانەوە و شکاندنی گەمارۆکانی سەر کەرتی غەززە لە بەیاننامەیەک دا تێکڕای فەلەستینییەکانی بۆ بەشداری کردنی بەربڵاو لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆ بانگێشتن کرد بوو.

ڕێپێوانی ئاشتیانەی مافی گەڕانەوە لە سیی مارسی ڕابردووەوە بە بۆنەی ڕۆژی زەوی لە کەرتی غەززە دەستی پێ کراوەو هەروا بەردەوامە.  لەوەتەی خۆپیشاندانی گەورەی مافی گەڕانەوە دەستی پێ کراوە ھەتاکوو ئێستا ٢٥٣ فەلەستینی کوژراون و نزیکەی ٢٦ ھەزار کەسیش بریندار بوونە کە دۆخی سەدان کەسیان شپرزەیە.

ئامانج لەم حۆپیشاندانانە کۆتایی ھێنان بە داگیرکارییەکانی ڕژێمی زایونی و شکاندنی گەمارۆ داسەپێندراوەکەی سەر کەرتی غەززەیە.

رژیمی ئیسرائیل بە داگیرکردنی خاکی فەلەستینییەکان و دروست کردنی شارۆچکەی زایۆنی نشین لەو ناوچانەدا، لەهەوڵی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچە فەلەستینیەکان و بەخشینی سیمایەکی زایۆنیستی بەو ناوچانانەیە، هەتا زاڵێتی خوازییەکانی لە ناوچە فەلەستینیەکان جێگیربکات.

سەرپەیڤ