کانونی دوھەم 02, 2019 18:03 Asia/Tehran
  • یاسادانەرانی بەریتانی خوازیاری دیدار لەگەڵ ژنانی بەندکراو لە عەرەبستان بوون

تاقمێک لە پارێزەرانی نێونەتەوەیی و نوێنەرانی پەرلەمانی ئینگلیز خوازیاری دیدار لەگەڵ ژنانی بەندکراو لە عەرەبستان بوون.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە کەناڵی ئەلجەزیرە، زۆربەی ژنانی بەندکراو لە عەرەبستان چالاکوانانی مافی مرۆڤن کە لەلایەن رژیمی ئالی سەعود گیراون و وێڕای بێ بەشکران لە دیدار لەگەڵ خێزانەکەیان، مافی ئەوەیان نییە پارێزەر یان نوێنەری یاساییشیان هەبێ.

"کریستیەن بلانت" یەکێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی ئینگلیز کە سەرۆکایەتی گرووپی پارێزەرانی نێونەتەوەیی لەئەستۆیە، بەناردنی نامەمەیەک بۆ باڵوێزی عەرەبستان لە لەندەن داوای لەناوبراو کرد پێشەکییەکانی سەردانیان لە زیندانی نزیک جەددە ئامادە بکەن.

پێشتر چاودێری مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، عەرەبستان دەبێ هەرچی زووتر ڕێگە بە پشکێنەرانی سەربەخۆی نێونەتەوەیی بدات هەتا لەگەڵ ژنانی بەرەڤانیکەری مافی مرۆڤ کە لە مای٢٠١٨ـەوە لە زیندانن، دیدار بکەن.

چاودێری مافی مرۆڤ جارێکی دیکە ٢٨ی نۆڤمبەر ڕاپۆرێکی لە بارەی ئەشکەنجەی چوارەمین ژنی چالاکوانی سەعودی لەلایەن دەس وپێوەندییەکانی ئالی سەعوود بڵاو کردەوەو نیگەرانی دەربڕی لە درێژەی ئەو ڕەوتە.

 

سەرپەیڤ