کانونی دوھەم 03, 2019 16:13 Asia/Tehran
  • بەرپا کرانی یەکەم کۆبوونەوەی دادگەی ھۆکارانی کوژرانی خاشقچی لە ڕیاز

دادئەستێنی عەرەبستان باسی بەرپا کرانی دادگەی یانزە کەسەی تۆکەتبارانی کوشتنی جەمال خاشقچی ڕۆژنامە نووسی ڕەخنەگرونەیاری ڕژێمی ئالی سەعودی کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی کەناڵی ھەواڵیی ئەلعالەم، دادئەستێنی عەرەبستانی سەعودی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: تۆمەتبارانی بەشداری کوشتنی جەمال خاشقچی لەگەڵ پارێزەرەکانیان ئامادەی دادگە بوون.

دادئەستێنی عەرەبستان داوای سزای ئێعدامی کردووە بۆ پێنج کەس لە تۆمەتبارانی بەشداری کوشتنی جەمال خاشقچی ڕۆژنامە نووسی ڕەخنەگرونەیاری ڕژێمی ئالی سەعود.

بە پێی ڕاگەیاندنی دادئەستێنی عەرەبستان ھەتاکو ئێستا دوو نامە ڕەوانەی تورکیا کراوە ھەتا بەڵگەکانی ھاوپەیوەند بە کوشتنی جەمال خاشقچی ڕادەستی ڕیاز بکات، کەچی تورکیا ھەتا ئێستا ھیچ وەڵامێکی لەم بارەیەوە نەداوەتەوە.

عەرەبستانی سەعودی ھەتاکوو ئێستا ٢٢ کەسی لە پەیوەندی لەگەڵ کوشتنی جەمال خاشقچی قۆڵبەست کردووە.

"جەماڵ خاشقچی" دووی ئۆکتۆبەری ٢٠١٨ پاش چوونە نێو کۆنسولخانەی عەرەبستان لە ئەستەموڵی تورکیا بێ سەر و شوێن بوو.

مێدیاکان چەن ڕۆژ دواتر ڕاپۆرتیان دا کە خاشقچی لە نێو کۆنسولخانەی عەرەبستاندا کوژراوە .ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھەواڵی کوژرانی خاشقچی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: کوژرانی جەمال خاشقچی بەم واتایەیە کە ڕەخنەگران تەنانەت لە دەرەوەی عەرەبستانیش لە ئەماندا نین.

ڕژێمی سەعودی ڕۆژی ھەینی ١٩ی ئۆکتۆبەر دوای ١٨ ڕۆژ بێ دەنگە لێکردن و بەدرۆ خستنەوە سەرەنجام لە ژێر گوشاری کۆمەڵگای جیھانی دا ئەوەی پشتراست کردەوە کە خاشقچی لە کونسولخانەی ئەم وڵاتە لە ئەستەموڵی تورکیادا کوژراوە.

ناوی "جەماڵ خاشقچی" ڕۆژنامەوانی ڕەخنەگرو نەیاری  ڕژێمی سەعوودی، لە لیستی کەسانی پێ و شوێنگیراوی کاربەدەستانی ڕیازدا بووە و ھەر لە بەر ئەمەش لە ترسی گیران و لەبەند کران، لە دەروەی عەرەبستاندا دەژیا.

سەرپەیڤ