کانونی دوھەم 03, 2019 18:01 Asia/Tehran
  • شاڵاوەکانی ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی بۆ سەر حودەیدەو سەعدعی یەمەن

ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی پارێزگاکانی حودەیدەو سەعدەی یەمەنیان دایەبەر ھێرشی ئاسمانی تۆپخانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی فارس، تۆپخانەی دەست درێژکاران و بەکرێگیراوانی  ھاوپەیمانیی سەعودی گەڕەکەکانی کوعی و حیس لە شاری دریھمی لە باشووری پارێزگای حودەیدەیان کردە ئامانج.

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودیش بە شێوەیەکی بەربڵاو لە ئاسمانی تەحیتاو حودەیدە دەستیان کرد بە گەشت لێ دان.

بەکرێگیراوانی سەعودی ھەروەھا بە چەکی قورس «خەمسین» و شاری«شەباب» لە حودەیدەیان دایە بەر پەلامار.

دەست درێژکارانی سەعودی ھەروەھا گەڕەکە ئاوەدانەکانی شاری باقم و شاری سەرسنووریی ڕازەح سەربە پارێزگای سەعدەی باکووری یەمەنیشیان دایەبەر شاڵاوی موشەک و تۆپخانە.

ھەر لەم حاڵەدا سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەنیش مۆڵگەو مەتەرێزی بەکرێگیراوانی سەعودی لە بەرەی ناتیع لە پارێزگای بەیزایان دایە بەر پەلامار و کۆمەڵێک لە دەست درێژکاران تیا چوون.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە. ئەمە جیا لەوەی کە ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوی خاپوور کراون و جەماوەری ئەم وڵاتە بەرەوڕووی دیاردەی دەگمەن و بەربڵاوی برسیەتی و نەخۆشیی بەربڵاو لەوانە کۆلێرا بوونەتەوە بە تایبەت منداڵان و بەساڵاچووان. ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.

 

 

 

سەرپەیڤ