کانونی دوھەم 07, 2019 20:53 Asia/Tehran
  • وشداری دانی کۆمکاری عەرەب لەمەڕ گوێزرانەوەی باڵوێزخانەکانی بیانی لە قودس

سکرتێڕی گشتیی کۆمکاری عەرەب ، لەمەڕ دەرنجامی گوێزرانەوەی باڵوێزخانەکانی بیانی بۆ قودس وشداری دا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس " ئەحمەد ئەبوغەیت " سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب بە دەربڕینی ناڕەزایەتی توند لە بڕیاری هیندوراس بۆ گوێزرانەوەی باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە بۆ قودسی داگیر کراو لەمەڕ شوێنهاتەکانی وشداری دا. ئەبوغەیت پیداگری کرد کە کردەوەی شیمانەیی هەروڵاتێک بۆ گوێزرانەوەی باڵوێزخانەی خۆی بۆ قودسی داگیرکراو، بنپێکردنی ئاشکرای یاسا وڕێسای نێودەوڵەتیە. سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب وتی، وڵاتانێک کە بەنیازی گوێزرانەوەی باڵوێزخانەکانی خۆیان بۆ قودسی داگیر کراون وهەروەها بە نیازی بەفەرمی ناسینی ئەم شارە وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایۆنین ، دەبێ لە هەڵوێستەکانیان پیداچوونەوە بکەن. ئەبوغەیت هەروەها لە هەموو وڵاتانی عەرەبی داوای کرد هەتا هەموو هەوڵی خۆی بە مەبەستی پەژیوان کردنەوەی بەرازیل لە بڕیاری خۆی لەم بارەوە دەکار بهێنێت. دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، پێشتر لە کردەوەیەکی نایاسایی وبەپێچەوانەی بڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان فەرمانی گوێزرانەوەی باڵوێزخانەی واشنتۆن بۆ قودسی دەرکرد. ئەم کردەوەیەی ترامپ لەگەڵ ڕەخنە وگازەندەی بەربڵاو ومەحکومیەتەکانی نێودەوڵەتی ڕووبەڕوو بووەوە. دەوڵەتی بەرازیل یش لە بڕیاری خۆی بۆگوێزرانەوەی باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە بۆ قودسی داگیر کراو پاشەکشەی کرد.