کانونی دوھەم 09, 2019 13:45 Asia/Tehran
  • نەیارەتی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی لەگەڵ بەڕێوەچوونی دانوستان لە

یاریدەری وەزیری دەرەوەی حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن ڕایگەیاند، نوێنەرانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی نەیاری بەڕێوەچوونی دانیشتنی هاوبەش لە شاری حودەیدەن(رۆژاوای یەمەن) .

"حوسێن عیززی" یاریدەری وەزیری دەرەوەی حکومەتی رزگاریی نیشتمانیی یەمەن لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی ئەلمەسیرەدا بەئاماژە بە پێش مەرجی نوێنەرانی هاوپەیمانیی سەعوودی لەمەڕ بەڕێوەچوونی دانیشتنی لێژنەی هاواهەنگی لەناوچە داگیرکراوەکانی یەمەن، وتی: ئەو پێش مەرجە پێشاندەری ئامانجی شاراوەی دەسدرێژکاران بۆ تەگەرەنانەوە لەبەردەم چالاکیی ئەو کۆمیتەیە.

لەچوارەمین خولی دانوستانەکانی ئاشتیی یەمەن کە بەسەرۆکایەتی "مارتین گریفیتس" نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ستۆکهۆڵمی سۆئێد بەڕێوە چوو، پاش حەوتەیەک دانوستان، دوولایەن ڕێککەوتنی گرینگی وەک؛ کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی دوولایەن لە حودەیدە لەماوەی چواردە ڕۆژدا، کرانەوەی فڕۆکەخانەی سەنعا، درانی مووچەی کارمەندان و ناردنی یارمەتییەکان، ئەنجامی گرتووە.

لەهەمان کاتدا، هاوپەیمانیی دەسدرێژکاران بەسەرکردایەتی عەرەبستان ڕێگربووە لەبەردەم  جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنەکانی دانوستانی ستۆکهۆڵمی سۆئێد و بە درێژەدان بە پەلامارەکانیان بۆسەر بەندەری حودەیدە چەندین جار ئاگربەس لەو ناوچەی بەزاندووە.