کانونی دوھەم 09, 2019 16:31 Asia/Tehran
  • ناسین و گیرانی 45 بەکرێگیراوی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە

وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی نەتەوەیی بزووتنەوەی خوڕاگری ئیسلامی فەلەستین واتە حەما لە کەرتی غەززە، باسی کیرانی چل و پێنج فەلەستینی کرد بە تۆمەتی هاوکاری کردن سیخوڕی کردن بۆ ڕژێمی زایۆنیستی .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی نەتەوەیی حەماس ڕایگەیاند: بەکرێگیراوانی ڕژێمی زایۆنیستی  سەبارەت بە دۆسیەی هاوپێوەند بە ئۆپراسیۆنی " لێوی شمشێر" لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی خان یونس لەباشووری کەرتی غەززە، گیران.

وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی نەتەوەیی حەماس  بە بڵاوکردنەوەی دانپێدانانی ژومارێک لە فەلەستینییەکان کە لەگەڵ ئیسرائیل هاوکارییان کرد بوو و سیخوڕی زایۆنیستەکان بوون، ڕایگەیاند : ئەم بەکرێگیراوانە دوای ئۆپراسیۆنی نوامبەری ڕابردووی یەکەی تایبەتی ڕژێمی زایۆنیستی لە باشووری کەرتی غەززە،گیران.

ئەیاد بەزم،  وتەبێژی وەزارەتی  ناوخۆ  و ئاسایشی  نەتەوەیی حەماس بەدوای بڵاو کرانەوەی بەشێک لە دانپێدانانی بەکرێگیراوان  ڕایگەیاند: ئەم کارە نیشاندەری ئەوەیە کە بەکرێگیراوانی زایۆنیستەکان لە کەرتی غەززە لە چنگی دەزگەی ئاسایشی فەلەستین دان و هێزی ئاسایشی هەموو  جم و جۆڵەکانیان  پووچەڵ دەکاتەوە.

تاقمێک لە چەکدارانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی  نوامبەری 2018  پەلاماریان کردەسەر ناوچەیەک لە ڕۆژهەڵاتی خان یوونس  و یەکێک  لە فەرماندەرانی باڵای گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسام باڵی سەربازی حەماسیان، شەهید کرد.

دوابەدوای ئەم پەلامارەی زایۆنیستەکان،خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین ، ناوچەکانی داگیرکراویان مووشەکباران کرد کە بە دوای نواندنی دەسەڵاتی مووشەکی تاقمەکانی خۆڕاگری لە کەرتی غەززە و تەسلیم بوونی سوپای تەل ئەبیب بۆ  قەبووڵ کردنی ئاگربەس، دەوڵەتی هاوپەیمانی ڕژێمی زایۆنیستی تێک شکا و کابینەی بنیامین نتانیاهوی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستیش هەڵوەشایەوە.

سەرپەیڤ