گیرانی ژومارێک لە فەلەستینییەکان لە کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئوردون
کانونی دوھەم 09, 2019 16:35 Asia/Tehran
هێزی ڕژێمی زایۆنیستی بە پەلامارکردنەسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئوردون، ژومارێک لەفەلەستینییەکانیان گرت.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی زانیاری گەیاندنی فەلەستین، چەکدارانی زایۆنیست ڕۆژی چوارشەممە بە پەلامارکردنەسەر شارەکانی بەیت لەحم و تولکەرم، لە کەرتی ڕۆژاوایی، پەلاماریان کردەسەر ماڵی فەلەستینییەکان و لانیکەم سێزدە فەلەستینییان گرت.
هەرلەم پێوەندییەدا هێزی دامەزراوەکانی هەواڵگری و ئاسایشی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بە پەلامارکردنەسەر شارەکانی ڕامەڵڵا، نابلوس و تولکەرم لە کەرتی ڕۆژاوایی، چواردە فەلەستینییان گرت.
هێزی دامەزراوەی ئاسایشی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین هێز و ئەندامانی تاقمەکانی خۆڕاگری فەلەستین لە کەرتی ڕۆژاوایی سەرکوت دەکەن بە چەشنێک کە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا سەدان کەس لە چالاکانی خۆڕاگرییان گرتووە.