کانونی دوھەم 13, 2019 13:56 Asia/Tehran
  • یونیفێل: گەشت لێدانی فڕۆکەکانی ئیسراییل لە سەر ئاسمانی لوبنان بنپێ کردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشە

وتەبێژی هێزەکانی ئاشتیپارێزی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە باشووی لوبنان (یونیفێل) ڕۆژی شەممە ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە گەشتی فڕۆکەکانی ئیسراییل لە سەر ئاسمانی لوبنان بنپێ کردنی بڕیارنامەی ١٧٠١ ی ئەنجومەنی ئاسایشە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "ئاندریا تێنێنتی" Andrea Tenenti بە ئاماژە بەوەی کە هێزەکانی یونیفێل چاوەدێری دەکەن بە سەر گۆڕانکاری و ڕووداوەکانی ناوچە سەرسنوورییەکانی نێوان لوبنان و ناوچە داگیرکراوەکان ، وتی: یونیفێل لە دووی دیتنەوەی ڕێگاچارە لە ڕێگای کۆبوونەوەی دوولایەنە لەگەڵ ئیسراییل و هەروەها کۆبوونەوەکانی لێژنەی سەربازیی هاوبەش لەگەڵ لایەنی لوبنانییە.

وتەبێژی یونیفێل جەختی کرد ئەم هێزە هەوڵ دەدات کێشە و ناکۆکیی نێوان دوو لایەن لە ڕێگای پێشگری بە ڕوودانی هەر چەشنە کردەوەیەکی بنپێکەری بڕیارنامەی ١٧٠١ و هێڵی شین ، کەم بکاتەوە.

"هێڵی شین سنووریی نێوان لوبنان و فەلەستینی داگیرکراو دیاری دەکات، ئەم هێڵە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دوابەدوای پاشەکشەی ڕژێمی زایۆپنی لە ساڵی ٢٠٠٠ و کۆتایی هێنان بە ٢٢ ساڵ داگیر کردنی  باشووری لوبنان کێشراوە.

ڕژێمی زایۆنی تا ئێستا بەردەوام سنووری زەوینی، ئاسمانی و دەریایی لوبنانی بنپێ کردووە.

بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی لوبنان، ڕژێمی زایۆنی لە ساڵی ٢٠١٨ ، لانیکەم ١٤١٧ جار سنووری ئاسمانیی ئەم وڵاتەی بنپێ کردووە.

 

سەرپەیڤ