کانونی دوھەم 14, 2019 08:48 Asia/Tehran
  • تەقینەوە لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی رژیمی زایۆنی

پۆلیسی رژیمی زایۆنی ڕایگەیاند، نارنجۆکێک لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەو رژیمە تەقییەوە کە بەهۆیەوە ژمارێک لە هێزە ئاسایشییەکانی ئەو رژیمە بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی سپۆتنیک، ئەو تەقینەوە رۆژی یەکشەممە، لە شوێنی پاشەکەوتکرانی نارنجۆکە دەستییەکان لەهەماری باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕووی داوە.

پۆلیسی رژیمی زایۆنی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: سێ کەس لە هێزە ئاسایشییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لەئاکامی تەقینەوەی نارنجۆک بریندار بوون.

سەرپەیڤ