کانونی دوھەم 18, 2019 16:38 Asia/Tehran
  • مەرجی ڕژێمی زایونی بۆ ڕادەست کردنی یارمەتیەکانی قەتەر بە جەماوەری غەززە

ڕژێمی زایونی ڕایگەیاندووە، بە مەرجێک مۆڵەتی گەیشتنی سێھەمین ھەگبەی یارمەتییەکانی قەتەر بۆ کەرتی غەززە دەدات کە فەلەستینییەکان کۆتایی بە ڕێپێوانی مافی گەڕانەوە بێنن.

بنکەی ھەواڵدەریی عەرەب ٤٨ شەوی ھەینی بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ڕژێ می زایونی ڕایگەیاند: ئیسرائیل مەرجی ئەوەی داناوە کە ئەگەر ھێمنایەتی بە درێژایی سنوورەکانی کەرتی غەززە لەگەڵ سەرزەوینە داگیرکراوەکان دانەمەزرێت، مۆڵەتی گەییشتنی سێھەمین بارەبووی دەوحە بەم ناوچەیە نادات.

ڕێپێوانی ئاشتیانەی مافی گەڕانەوە لە سیی مارسی ٢٠١٨ ەوە بە بۆنەی ڕۆژی زەوی لە کەرتی غەززە دەستی پێ کراو هەرواش بەردەوامە. ئامانج لەم حۆپیشاندانانە کۆتایی ھێنان بە داگیرکارییەکانی ڕژێمی زایونی و شکاندنی گەمارۆ داسەپێندراوەکەی سەر کەرتی غەززەیە. ھەتا ئێستا پتر لە ٢٥٥ فەلەستینی بە زەبری گولەی لەشکریانی زایونی لەم ڕێپێوانانەدا شەھیدو لانیکەم ٢٦ ھەزار کەسیش بریندار بوونە.

یارمەتی و بارەبووەکانی قەتەر بۆ کەرتی غەززە داگری ١٥ ملوێن دۆلاری نەخت بە شێوەی مانگانە بۆ دانی موچەی کارگێڕانی دەوڵەت و دە ملوێن دۆلاریش بۆ کڕینی گازۆئیل لە ئاراستەی دابین کردنی سووتەمەنیی ھێزگەکانی بەرھەمھێنی کارەبایە کە بڕیار وا بوو لە مانگی دیسامبەری ڕابردووەوە بە شێوەی مانگانە ڕەوانەی ئەم ناوچەیە بکرێت.

محمد عەمادی باڵوێزی قەتەر لە کەرتی غەززە لە ماوەی مانگەکانی دیسامبەرو ژانویەی ڕابردوو لە مانگێکدا ١٥ ملوێن دۆلاری بە شێوەی نەخت لە ڕێگای بوارگەی «ئیزر» لە بەیت حانونی باکووری کەرتی غەززەوە گواستووەتەوە بۆ ئەم ناوچەیە.

دوو ملوێن فەلەستینی لە ئەنجامی گەمارۆی زەوینی، ئاسمانی و دەریایی ڕژێمی زایونی لە ساڵی ٢٠٠٦ ھەتاکو ئێستا لە کەرتی غەززە لەگەڵ گرفتی مرۆڤیی بەبڕشتانەدا بەرەوڕوون.

ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش گەلێک جار لە بارەی نالەبار بوونی دۆخی مرۆڤیی کەرتی غەززە وشداریی داوە.

سەرپەیڤ