کانونی دوھەم 19, 2019 19:26 Asia/Tehran
  • هەبوونی پێنج هەزار بەندکراو لەنێو زیندانەکانی بەحرەین لەسەر بیرووباوەر

ناوەندی وتووێژو تەبایی بەحرەین هەواڵی دا لە بوونی پێنج هەزار بەندکراوی بیروو باوەر لە وڵاتەکەی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەری فارس بە گیڕانەوە لە " مرائەلبەحرەین" مەیسەم سەلمان" سەرۆکی ناوەندی وتووێژ وتەبایی بەحرەین وتی: لەم پێنج هەزار بەندیە ٢٠٠ کەسیان قوربانی کەڵک وەرگرتنی زۆرتر لە ڕادە لە زووروزەبەن ، ئەشکەنجە وکوشتن لەم زیندانانە بوونە. ناوبراو بە راگەیاندنی ئەمەکە مافی مرۆڤ لە بەحرەین وەکوو دۆخی سیاسی ئەم وڵآتە ڕوو لە تەماوی بوون وڕەشبوونە وتی: شڵەژاوای وناهێوری بەردەوام لە بواری مافی مرۆڤ لەم وڵاتە بە هۆی بێ دەنگەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەوان ئەمریکا وئینگلیس سەبارەی بە کردەوە سەرکوت کارانەکانی ڕژێمی ئالی خەڵیفە بەدی دێت. سەرۆکی ناوەندی وتووێژ وتەبایی بەحرەین لە تیمەکانی دیپلۆماتیکی نێودەوڵەتی داوای کرد دادگەی چالاکانی سیاسی ومافی مرۆڤ لە بەحرەین بخەنە ژێر چاوەدێریەوە ، توند وتێژیەک کە لەدژیان لە بەندیخانەکان دا ئەنجام دەبێت تۆمار بکەن ولەماوەی سەفەر وسەردانە دیپلۆماتیکەکان ئاگایان لە دۆخی دەسگیر کراوەکان بێت. بەحرەین لە ١٤ی فڤۆریەی ٢٠١١ شایەتی شوڕشی جەماوەری لە دژی ڕژێمی ئالی خەڵیفەیە ، خەڵکی بەحرەین خوازیاری ئازادی، دامەزرانی دادپەروەری ولاچوونی هەڵاواردنی ڕەگەزی وهاتنە سەرکاری نیزامێکی هەڵبژێردراو لە وڵاتەکەیانن. ڕژێمی بەحرەین بە سەرکوت کردنی بزوتنەوەی جەماوەری بەحرەین، چالاکانی مەدەنی وسیاسی بە زیندانی درێژماوەمەحکوم ویائەوانی لە مافی هاووەڵاتی بوون بێوەری کردووە. گروپەکانی چالاکی مافی مرۆڤ ، زۆرجار ڕژێمی بەحرەینیان لەبەر سەرکوت کردنی نەیاران مەحکوم کردووە وخوازیاری چاکسازی لە نیزامی سیاسی ئەم وڵاتە بوون.

سەرپەیڤ