کانونی دوھەم 22, 2019 19:11 Asia/Tehran
  • پەلاماری  تۆپخانەیی زایۆنیستەکان بۆسەر بنکەی موقاومە لە غەززە

چەکدارانی ڕژێمی زایۆنیستی بە پەلاماری تۆپخانەیی،بنکەی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماسیان لەباکووری کەرتی غەززە داوەتە بەر پەلامار.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا  بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی وەفا، چەکدارانی ڕژێمی زایۆنیستی  ڕۆژی سێ شەممە بە چەند گوللە هاوەن ، پۆستی چاوەدێریی حەماسیان لە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی بەیت حانون  لەباکووری کەرتی غەززە داوەتە بەر پەلامار.

هێشتا هەواڵێک سەبارەت بە زەرەروزیانی ئەم پەلامارە نەدراوە.

سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ئیدیعای کرد لە کاردانەوە بەرامبەر تەقە کردن لە ناوخۆی غەززە بەرەو  چەکدارانی ئیسرائیلی سەقامگیر لە ناوچەکانی سنووری، تانکەکانی سوپاش پەلاماریان کردەسەر پۆستێکی  چاوەدێری حەماس .

لەماوەی مانگەکانی ڕابردوو  و دوای دەستپێکرانی  خۆپیشاندانی گەڕانەوە لە کەرتی غەززە، ناکۆکی لەنێوان ڕژێمی زایۆنیستی و هێزی موقاومە پەرەی سەندووە.

بەرلەمە، وڵامی مووشەکی هێزی موقاومە لە نوامبەری ساڵی ڕابردوو بەرامبەر دەستدرێژکاری ڕژێمی زایۆنیستی، بووە  هۆی دەستلەکارکشانەوەی ئاویگدور لیبەرمەن وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی .

 


 

سەرپەیڤ