کانونی دوھەم 24, 2019 16:26 Asia/Tehran
  • سەقامگیر کرانی گومەزی ئاسنین لە تەلەبیب دوابەدوای نیگەرانیی زایۆنیەکان لە پەرەی ئاڵوزیەکان لە جۆلان

دوابەدوای پەرەسەندنی ئاڵوزی لە جۆلانی داگیر کراو و کەرتی غەززە ، میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی باسی سەقامگیر کرانی سیستێمی " گومەزی ئاسنین " لە تەلەبیب "یان کردووە.

بە پێی نووسینی ڕۆژنامەی ئیسرائیلی" هائاریتس " سوپای رژێمی زایۆنی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کردەوەیەکی دەگمەن دا سیستێمی  پەدافەندی موشەکیی " گومەزی ئاسنینی" لە شاری تەلەبیب "ی پێتەختی ئەم رژێمە سەقامگیر کرد. دوای پەلاماری چەندین جارەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی رژێمی زایۆنی بۆسەر ناوچە جۆربە جۆرەکانی سووریا ، میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی باسی ھاوێژرانی چەند ڕاکێت لە جۆلانەوە بەرەو قوڵایی فەلەستینی داگیریان کردووە.بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی ڕابردوو چەند ناوچەی کەرتی غەزەیان بە فڕۆکەی بێ سەرنشین داوەتە بەر پەلامار. 

سەرپەیڤ