کانونی دوھەم 28, 2019 18:26 Asia/Tehran
  • گەڵاڵەی رژیمی زایۆنی بۆ دوورخستنەوەی هەزاران فەلەستینی لەناوچەی

رۆژنامەی زایۆنیی ئیسرائیل هیوم لە راپۆرێکداباسی گەڵاڵەی بەرپرسانی رژیمی زایۆنی کرد بۆ دەرکردنی سی و شەش هەزار کەس لە فەلەستینیانی ناوچەی نەقەب بەمەبەستی جێ بەجێ کرانی پرۆژە ئاوەدانیی و ژێرخانییەکان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی قودس(قدسنا)؛ رۆژنامەی زایۆنیی ئیسرائیل هیوم ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، "ئوری ئریێل" وەزیری کشت وکاڵی رژیمی زایۆنی گەڵاڵەی دەرکرانی لانیکەم سی و شەش هەزار فەلەستینی لەو گوندو لادێیانەی لەلایەن ئەو رژیمەوە بەڕەسمییەت ناناسرێن، بەئاگاداریی دەوڵەت ڕاگەیاندووەو بڕیارە جێ بەجێ کرانی ئەو گەڵاڵە پاش پەسەندکران لەمساڵدا دەس پێ بکرێ کە ڕەوتەکەی چوار ساڵ دەخایەنێ.

بەپێی راگەیاندنی ئەو رۆژنامە زایۆنییە، بەرپرسانی زایۆنی پاش دەرکردنی خەڵکانی ئەو ئاواییانە، پرۆژە نیشتمانیی، ژێرخانی وئاسایشییەکان جێ بەجێ دەکەن و ڕووبەری ناوچە زەوت کراوەکان بەگوێرەی ئەو گەڵاڵە نزیک بە٢٦٠هەزار دۆنم(٢٦هێکتار) دەبێ کە وەک گەورەترین دەسبەسەرداگرتنی خاک لەدەسپێکی داگیرکرانی فەلەستینەوە دێتە ئەژمار.

گوندە فەلەستینیەکان کە لەلایەن رژیمی زایۆنییەوە بەڕەسمییەت نەناسراون، لە نەخشەکانیش سڕاونەوەو داگیرکەران خزمەت و ڕاژەکارییە سەرەکییەکانی وەک ئاووکارەبا بەوان ناکەن و مافی خەڵکانی ئەو گوندانە بەڕەسمییەت ناناسن.

لە دیسەمبەری٢٠١٨یش ئیدارەی گەشەپێدان و نیشتەجێکرانی رژیمی زایۆنی فەرمانی وێران کردنی چل ماڵ لەکۆی حەفتا ماڵی ئاوەدان لەباشووری سەحرای نەقەبی دەرکرد.

رژیمی زایۆنی بۆ لەگوشارنانی فەلەستینیان، دەست دەکا بە دەسبەسەرداگرتن و وێران کردنی زەوی و بیناکانیان هەتا بتوانێ زەوینی زیاتر لە فەلەستینیان داگیربکاو شارۆچکە زایۆنییەکان پەرەپێ بدات.

سەرپەیڤ