کانونی دوھەم 29, 2019 16:07 Asia/Tehran
  • پێداگریی ئەنساروڵڵای یەمەن لەسەر پێبەندبوون بە ڕێککەوتننامەی ستۆکهۆڵم

وتەبێژی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە وڵاتەکەی پێبەندە بە ڕێککەوتننامەی ستۆکهۆڵم، ڕەخنەی گرت لە کردەوەی حکومەتی لەکارکشاوەی یەمەن و هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی لە جێ بەجێ کردنی بڕگەکانی ئەو ڕێککەوتنە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ڕۆژی سێ شەممەی ئەلمەیادین، "محەممەد عەبدوسەلام" وتەبێژی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لەدیدار لەگەڵ "مارتین گریفیتس" نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆکاروباری ئەو وڵاتە، وتی: ئەنساروڵڵا ئامادەیە ڕادەست کردنی دیلە نەخۆشە سەعودیەکان وەک هەوڵێکی مرۆیانە جێ بەجێ بکات.

ناوبراو هەروەها رەخنەی گرت لە کردەی زاڵمانەی وڵاتانی دەسدرێژکار بۆسەر یەمەن و وتی: بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن، جیددی نەبوونی لایەنی بەرامبەر لە جێ بەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی ستۆکهۆڵم بە ڕێگری سەرەکیی بەردەم دۆسییەی گۆڕینەوەی یەخسیران دەزانێ.

"مارتین گریفیتس" نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکانیش لەو دیدارەدا جەختی کرد لەسەر هەوڵی جیددی لەرۆژانی داهاتوودا بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێن بەمەبەستی جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتننامەی ستۆکهۆڵم لەمەڕ گۆڕینەوەی یەخسیران و دیلکراوان.

گریفیتس رۆژی دووشەممە بەئامانجی وەپێش خستنی ڕەوتی جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنەکانی ستۆکهۆڵم بۆ وێنە ئاگربڕ لە شاری بەندەریی حودەیدەو گۆڕینەوەی یەخسیران گەیشتە سەنعا هەتا لەگەڵ بەرپرسانی ئەنساروڵڵا دیدار بکات.

ئاگربەسی ڕێککەوتن لەسەرکراوی ستۆکهۆڵمی سۆئێد لەنێوان گرووپ ولایەنە یەمەنییەکان لە سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممە١٨ی دیسەمبەری٢٠١٨ـەوە لەشاری حودەیدە دەس پێ کرا بەڵام هاوپەیمانیی سەعودی تادێ دەیبەزێنێ و پێشێلی دەکا.

سەرپەیڤ