شوبات 03, 2019 20:33 Asia/Tehran
  • نوێنەری ئۆردۆن خوازیاری کاردانەوەی گورچکبڕی ئەممان بە تەلاویڤ بوو

دوابەدوای بڕیاری رژیمی زایۆنی بۆ سازکردنی فڕۆکەخانەیەک لەنزیک بەندەری "عەقەبە"ی ئۆردۆن، نوێنەری پەرلەمانی ئەو وڵاتە خوازیاری کاردانەوەی گورچکبڕی ئەممان بە ئیسرائیل بوو.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ یەکشەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ئەلنەشرە، سەباح شعار، نوێنەری پەرلەمانی ئۆردۆن هەروەها داوای لە حکومەتی ئۆردۆن کرد، لە کاردانەوە بە سازکرانی فڕۆکەخانەی "تمناع"ی ئیسرائیل فڕۆکەخانەیەکی هاوشێوە سازبکات لە "ئەلئەغوار".

پەرلەمانتاری ئۆردۆنی وتی: سازکرانی ئەو فڕۆکەخانە لە ئەلئەغوار بوارخۆش دەکا بۆ سەرمایەنانەوە لەو ناوچەیە.

بەرلەوە وەزارەتی دەرەوەی ئۆردۆن نارەزایەتی دەربڕیبوو بە چێکرانی فڕۆکەخانەی ئیسرائیلی لە "ئیلات" هەڵکەوتوو لە سنوری ئۆردۆن لەگەڵ سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین.

رژیمی زایۆنی لەئاراستەی بڕیارە پاوانخوازانەکانی لە شاری ئیلات لەنزیک بەندەری عەقەبە بڕیاری داوە فڕۆکەخانەیەک لەناوچەی تمناع ساز بکات.

لەساڵی٢٠١١دا ئەو بڕیارە لەلایەن لێژنەی تایبەتی گەشەی شاری ئیلات بەسەرۆکایەتی بێنیامین نەتانیاهۆ گیراوە بەڵام ئۆردۆن هەر لەوکاتەوە نەیارەتی لەگەڵدا کردووە.

سەرپەیڤ