شوبات 12, 2019 09:09 Asia/Tehran
  • نەسروڵا لە دیداری زەریف: سەرکەوتنی لوبنان و خۆڕاگری ئەنجامی داکۆکییەکانی ئێرانە

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: پشتیوانیی ئێران لە لوبنان و خۆڕاگری بووە هۆی هاتنە ئارای سەرکەوتنی یەکجار گەورە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "سەید حەسەن نەسروڵا" سکرتێری گشتیی حیبزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی دووشەممە لە دیداری "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران بە ڕێز و سپاس دەربڕین بەرامبەر بە داکۆکییەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ، بەرپرسان و گەلی ئێران لە لوبنان، فەلەستین، بزووتنەوەکانی خۆڕاگری و گەلانی ناوچە لە هەمبەر ڕژێمی زایۆنی و تیرۆریزمی تەکفیری هیوای خواست: ئەم داکۆکییانە وێڕای هەموو پیلانگێڕی و گوشارێک هەر بەردەوام بێ.

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیەری دەرەوەی ئێرانیش وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران شان بە شانی دەوڵەت، گەل و خۆڕاگریی لوبنان ڕاوەستاوە و ئامادەیە لە هەموو بوارێکدا یارمەتیدەر بێ.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە سەفەرێکی دوو ڕۆژەدا گەیشتە لوبنان.

سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران لەو سەفەرەیدا دیدار و وتووێژی کردووە لەگەڵ "میشێل عەون"ی سەرۆک کۆمار، "نەبیە بێری"ی سەرۆک پەرلەمان و "جەبران باسیل"ی وەزیری دەرەوەی لوبنان.