شوبات 12, 2019 14:26 Asia/Tehran
  • لە ماوەی ٤٨ کاژێری ڕابردوودا؛ سەعوودییەکان ٢٦٧ جار ئاگربڕی حودەیدەیان بنپێ کردووە

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند: دەسدرێژکارانی سەعوودی و بەکرێگیراوانیان لە ماوەی ٤٨ ساڵی ڕابردودا، ٢٦٧ جار ئاگربڕی شاری "حودەیدە"یان لە ڕۆژاوای یەمەن بنپێ کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "یەحیا سەریع" بە ئاماژە بەوەی کە هاوپەیمانی سەعوودی هەرگیز پێبەند نەبووە بە پەیمانی ئاگربڕ وتیشی بنپێ کرانی بەربڵاوی ئاگربڕ لە حودەیدە لە لایەن دەسدرێژکارانەوە پیشاندەری هۆگرییان بە درێژەپێدانی شەڕ و پەرە پێدانی کێشە و گرفت و ئێش و ئازارەکانی خەڵکی یەمەنە.

ئاگربڕی ڕێککەوتن لە سەر کراو لە سوید لە نێوان شاندەکانی سەنعا و ڕیاز لە سەر لە بەیانی سێشەممە ١٨ی دێسەمبەرەوە لە شاری حودەیدە دەست پێ بووە ، بەڵام هاوپەیمانیی سەعوودی هەموو ڕۆژێ ئەو ئاگربڕە بنپێ دەکات.

بەندەری حودەیدە سەرەکیترین ڕێگای بەڕێ کرانی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ یەمەنە.

تا ئێستا چەندین جار هەوڵ دراوە بۆ کۆتایی هاتنی شەڕی یەمەن، بەڵام هەرجارەو بە هۆی تەگەرەنانەوەکانی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی ئەو هەوڵانە بێ ئاکام ماونەتەوە.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و  چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە بیانووی گەڕاندنەوەی "عەبدوڕەبە مەسنوور هادی" سەرۆک کۆماری واز لەکار هێناوی یەمەن بۆ سەر دەسەڵات، پەلاماری ئەم وڵاتەیان داوە بەڵام تا ئێستا وێڕای هەموو پەلامارە ئاسمانییەکان و گەمارۆ درانی هەمەلایەنەی یەمەن، لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی ئەم وڵاتە نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لە یەمەندا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.