شوبات 13, 2019 15:27 Asia/Tehran
  • سەفەری نهێنی سەرۆکی موساد بۆ عەرەبستان

کەناڵێکی ئیسرائیل ڕایگەیاند، سەرۆکی کاتیی ڕێکخراوی هەواڵگری و ئەرکی تایبەتی ڕژیمی زایۆنی(موساد) لە ساڵی٢٠١٤دا بەنهێنی سەردانی عەربەستانی کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵ؛ کەناڵی ١٣ی ئیسرائیل ڕایگەیاند: "تامیر پاردۆ" لە ساڵی٢٠١١ وە هەتا ٢٠١٦ سەرۆکی ڕێکخراوی سیخوڕیی رژیمی زایۆنی(موساد) بوو.

ئەو سەفەرە لەکاتێکدا ئەنجامی گرتووە کە جگە لە میسر و ئۆردۆن کە پەیمانی سازشیان لەگەڵ ئیسرائیل مۆرکردووە، هیچ وڵاتێکی دیکەی عەرەب پەیوەندیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ تەلاویڤدا نییە.

کەناڵی١٣ی ئیسرائیل بەگێڕانەوە لە دیپلۆماتە ڕۆژاواییەکان ڕایگەیاند: "باردۆ" چەند حەوتە دوای ئیمزاکرانی ڕێککەوتننامەی ناڤۆکیی ئێران و ڕێک لە سەرەتاکانی ساڵی٢٠١٤، سەردانی ریازی کرد.

هەوڵدانی ژمارێک وڵاتی عەرەب لەوان عەرەبستان بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ رژیمی زایۆنی بەپێچەوانەی ئارمانجەکانی گەلی فەلەستین لەکاتێکدایە کە ئیسرائیل جگە لە سەرکوت کردنی فەلەستینیان ، هەندێ ناوچەی عەرەبی-ئیسلامی داگیرکردووە.