ئەمریکا لە سێ گوشەی ئەردەن، سوریا و ئێراق ، بنکەی سەربازی چێ دەکات
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕۆژاوای ئێراق ڕایگەیاند کە هێزی ئەمریکی هەوڵ دەدەن بنکەیەکی سەربازی نەگۆڕ لە ڕۆژاوای پارێزگەی ئەنبار چێ بکەن .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، هەوڵی هێزی ئەمریکی بۆ دامەزراندنی بنکەی سەربازی بۆ خۆی لە ئێراق هەروا بەردەوامە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پارێزگەی ئێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بە ماڵپەڕی مەعلوومەی وت :هێزی ئەمریکی بەنیازە بنکەیەکی سەربازی نەگۆڕ لە نیزیکی سێ گۆشەی سوریا - ئێراق، دامەزرێنن.
ئەم سەرچاوەیە پێداگری کرد شوێنی دامەزراندنی ئەم بنکەیە لە ڕۆژاوای پارێزگەی ئەنبار دەبێت، بەڵام هێشتا هیچ هەنگاوێکی ئەمریکاییەکان لەم کارە بەرچاو نەکەوتووە.
بەوتەی ناوبراو ئوتوموبیلی هەڵگری کەرەستەی سەربازی ، ژومارێک چەک و کەرەستە لە ئەردەنەوە گەیشتووەتە نێو خاکی ئێراق هەتا بۆ سەقامگیر بوون لەم ناوچەیە، بنکەیەک چێ بکەن.
ئەم سەرچاوەیە هەروەها وتی هێزی ئەمریکی لە سنوورەکانی ئێراق و سوریا گەشت لێ دەدەن و لە ناوچە جۆربەجۆرەکان لە بیاوانەکانی ڕۆژاوای ئەنبار، بنکەی سەربازیشیان هەیە.