شوبات 14, 2019 13:03 Asia/Tehran
  • دادگەیی کرانی ژنانی بەرگریکاری مافی مرۆڤ لە بەحرەین بە بیانووی خەباتی دژ بە تیرۆریزم

ناوەندیی مافی مرۆڤی بەحرەین ڕایگەیاند: ڕژێمی ئالی خەلیفە، ژنانی بەرگریکاری مافی مرۆڤ لە بەحرەین بە بیانووی خەباتی دژ بە تیرۆریزم، بە شێوەیەکی نادادوەرانە دادگەیی دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر؛ ناوەندی مافی مرۆڤی بەحرەین ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەدا وتیشی؛ دادستێنی بەحرەین ڕۆژی رابردوو ماوەی لە بەند راگرتنی ژنێکی بەحرەینی بۆ ماوەی یەک مانگ زیاتر کردووە و لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوویش مافی شاروومەندێتی لە ژنێکی دیکە سەندۆتەوە.

ناوەندی مافی مرۆڤی بەحرەین وتیشی: هەر ئێستا ١٣ ژن بە بیانووی جۆربەجۆر لە بەندیخانەیەکی ناوچەی شارۆچکەی "عیسا"ی بەحرەین دان.

هەروەها، بە بۆنەی هەشتەمین ساڵڕۆژی ڕاپەڕینی ١٤ی فێڤرییەی بەحرەین سەر لە بەیانی ڕۆژی (چوارشەممە) کۆبوونەوەیەک لە بەیرووت بە ناوی "بەحرەین؛ ٨ ساڵ تراویلکەی چاکسازی و هەست بە بەرپرسایەتی کردن"بەڕێوە چوو.

لەم کۆبوونەوەیەدا نوێنەری ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی، بەحرەینی بە شوێنێکی ناهێور بۆ ژنانی بەرگریکاری مافی مرۆڤ زانی و وتیشی: حکومەتی بەحرەین ، ڕەخنەگرانی ناوخۆیی بە بیانوویی جۆربەجۆر دەگرێ و دادگەییان دەکات.

هەروەها نوێنەری ڕێکخراوی "مەهارات"ی لوبنان بە ئاماژە بەوەی کە کردەوە نایاساییەکانی ڕژێمی ئالی خەلیفە لە بەحرەین ڕووی لە پەرە ناوە، وتی: دەبێ هەنگاوی بە کردەوە هەڵگیردرێ بۆ گۆڕدرانی ڕژێمی ئێستای بەحرەین.

لەم کۆبوونەوەیەدا نوێنەرانێک لە ڕێکخراوە مافەوانییە جۆربەجۆرەکان لەوان ڕێکخراوی مافی مرۆڤ، لێبوردنی نیودەوڵەتی، "مهاراتی لوبنان" مێدیا بۆ ئاشتی، سەلام  بۆ مافی مرۆڤ و دیموکراسی، بەرگریکارانی بەرەی پێشەوەی مافی مرۆڤ، ڕێکخراوی دژە سانسۆر، فدراسیۆنی نێودەوڵەتیی مرۆڤ و ئەنجومەنی مافی مرۆڤی بەحرەین بەشدارییان کردبوو.