پەلاماری چەکدارانی ئالی خەلیفە بۆسەر خۆپیشاندەرانی بەحرەینی لە ساڵڕوژی شۆڕشی چواردەی فڤرییە
لە هەشتەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی چواردەی فڤرییەی بەحرەین، چەکداران و بەکرێگیراوانی ڕژێمی ئالی خەلیفە لەناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە پەلاماریان کردەسەر خۆپیشاندەرانی بەحرەینی .
شۆڕشی جەماوەری بەحرەین ، چواردەی فڤرییەی ساڵی 2011 لەبەر ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر سیاسەتەکانی هەڵاواردن و فیرقە خوازانەی ئالی خەلیفە بەرامبەر بە شیعەکان، دەست پێ بوو .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، بەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ناوچە جوربەجۆرەکانی بەحرەین بووەتە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ ڕێزگرتنی 14ی فڤرییە و ڕاگەیاندنی درێژەی بڵێسەسەندنی ئاوری ئەم شۆڕشە.
لەبەر پەلاماری ئەمڕۆی چەکدارانی ڕژێمی ئالی خەلیفە بۆسەر خۆپیشاندەرانی بەحرەینی ، زۆر کەس بریندار بوون و زور کەسیش گیران.
هێزی ئاسایشی ڕژێمی ئالی خەلیفە لەڕۆژانی ڕابردوو و بە نیزیک بوونەوە لە هەشتەمین ساڵوەگەڕی دەست پێکرانی ناڕەزایەتی ئاشتیانە لەبەحرەین، شەپۆلی گرتن و پەلامارەکانیان دەست پێکردووە.
خەڵکی بەحەین لە فڤرییەی ساڵی 2011 ەوە تائێستا بە بەڕێوەبردنی خوپیشاندانی ئاشتیانە خوازیاری ئازادی، دادوەری و هاتنەسەری نیزامێکی هەڵبژاردە لە وڵاتەکەیانن بەڵام ڕژێمی ئالی خەلیفە لەجیاتی وتووێژ لەگەڵ نەیاران، هەموو ساڵێ ژومارێکی زۆر لەوان دەگرن و لەسێدارەیان دەدەن.