شوبات 17, 2019 18:35 Asia/Tehran
  • نەیارەتی ئەمریکا بەرامبەر گەشەی پیشەسازی ناڤۆکی لە عەرەبستان

جێگری وەزیری وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند: واشینگتون مۆڵەت بە عەرەبستان نادات ، تەکنۆلۆژی ناڤۆکی خۆی بێ دانی دەستەبەرییەک پەرەپێی بدات.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیونی جەزیرە، دان برویلیت   جێگری وەزیری وزەی ئەمریکا وتی : واشینگتون بەمەرجێک لەگەڵ لەگەڵ ڕیاز هاوکاری  دەکات لە بواری ناڤوکی  کە عەرەبستانی سعودی مافی پیتاندنی یۆرانیۆمی نەبێت.

جێگری وەزیری وزەی ئەمریکا لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاساشی مونیخ وتیشی : عەرەبستان نابێ  دەستی بگات بە چەکی ناڤۆکی.

عەرەبستانی یەک لە چەند وڵاتێکە کە پروتوکولی ئیلحاقی  پەیمانی قەدەغەی  چەکی ناڤۆمی مۆر نەکردووە.

ڕژێمی ئالی سعود ، گەڵاڵەگەلێکی فرەخوازانەی لەپێوەندی لەگەڵ وزەی ناڤۆکی هەیە و ڕایگەیاندووە لەماوەی بیست هەتا بیست و پێنج ساڵی داهاتوو شازدە ڕێئاکتوری ناڤۆکی چێ دەکات.

سەرپەیڤ