شوبات 19, 2019 20:47 Asia/Tehran
  • کرێمی ددانی  ژەهراوی ، هۆکاری مردنی یاسر عەرەفات

ڕاوێژکاری یاسر عەرەفات سەرۆکی کۆچکردووی دامەزراوەی خۆبەڕێوە بەری فەلەستین وتی، عەرەفات بە کرێمی ددانی ژاراوی تیرۆرکراوە .

یاسر عەرەفات دامەزرێنەری  بزوتنەوەی فەتح لە ساڵی ١٩٥٩ دایە کە لەساڵی ١٩٩٤ هەتا ٢٠٠٤ سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوە بەری فەلەستینیش بوو ، عەرەفات لە یازدەی نوامبەری ٢٠٠٤ لە نەخۆشخانەیەکدا لە پاریس کۆچی دوایی کرد. بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ سێشەممەی ئیرنا " بسام ئەبو شەریف" ڕاووێژکاری سەرۆکی کۆچکردووی دامەزراوەی خۆبەڕێوە بەری فەلەستین لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی سەتەلایتی ئەی ڤان تی ڤی ڕایگەیاند : یاسر عەرەفات هەرجار ددانەکانی دەشورد بڕێک ژەهر دەچووە ناو ددانەکانیەوە ودەچووەناو خوێنی. ئەبو شەریف وتی هەواڵنێرێکی ئیسراییلی پێی وتبوو ، ئیسرائیل بە نیازە عەرەفات بکوژێت. بسام ئەبو شەریف هەروەها بە هەڵە زانینی بەشداری فەلەستینیەکان لە پەیمانی ئۆسلۆ وتی: لە ڕاستی دا ڕێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیلیەکان داۆێک بوو وبڕیک لەخەڵک ، ڕاستیەکەیان بە جۆرێک بۆ عەرەفات باس کردبوو هەتا ئەو بیر بکاتەوە کە ئۆسلۆ ڕیگای دامەزرانی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستینە.