شوبات 22, 2019 18:13 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سەعودیا بۆسەر قوتابخانەیەک لە رۆژاوای یەمەن

فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان قوتابخانەی"السودە" هەڵکەوتوو لە پارێزگای حججە لە ڕۆژاوای یەمەنیان بۆردومان کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ هەینیی ئەلمەسیرە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئالی سەعوود جگە لەو قوتابخانەیە، ناوچە ناسەربازییەکانی دیکەشیان لە پارێزگای حججە بۆردومان کرد.

دەسدرێژکارانی سەعودی هەروەها بە رۆکێت ژمارێک ئاوایی شاری سنوریی "ڕازەح" لە پارێزگای سەعدە لەباکوری یەمەنیان پێکا.

دەسدرێژکاران و بەکرێگیراوانی سەعودی شەوی ھەینی بەشی "حیس" لە پارێزگای حودەیدەیان بەڕەشاشەی قورس کردە ئامانج و ناوچە ئاوەدانەکانی نزیک "هەل ئەلئیتحاد" لە مەڵبەندی حەوتەمی ژۆئەن" لە پارێزگای حودەیدەیان گولـلەباران کرد.

یەکەی تۆپخانەی سوپا ولێژنە جەماوەریەکانی یەمەنیش پێگەکانی سەربازانی سەعودی لە دووپێگەی "حەلق" و"نهوقە" و بنکەکانی دەورووبەری لە نەجران هەڵکەوتوو لەباشوری عەرەبستانیان تۆپباران کرد.

رژیمی سەعوودیا بەپاڵپشتی ئەمریکاو لەسای بێ دەنگە لێکردنی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمارسی٢٠١٥وە دەستی کرد بە دەسدرێژیی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتەی کردووە.

شەڕخوازیی عەرەبستان لە یەمەن، کوژرانی زیاتر لە شازدە هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنیی لێکەوتووەتەوە.

دەسدرێژکاریی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی لەڕادەبەدەری خۆراک و دەواو دەرمان کردووەو بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی جۆراوجۆر.

رژیمی سەعودیا و هاوپەیمانانی تائێستا لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە ئامانجەکانیان و بەتایبەت بەدەسەڵات گەیاندنی بەکرێگیراوەکانیان لەو وڵاتەدا بێننە دی.

سەرپەیڤ