شوبات 22, 2019 19:00 Asia/Tehran
  • فەلەستینیەکان پاش ١٦ ساڵ توانیان بچنە نێو بینای

میدیا فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند، شارومەندانی فەلەستینی توانیان بچنە نێو بینای "باب الرحمە" لە مزگەوتی ئەقسا.

بەپێی ڕاپۆری فەلەستین ئەلیەوم؛ شارومەندانی فەلەستینی دانیشتووی قودسی داگیرکراو ئەمڕۆ هەینیی توانیان موسەلـلاو بینای "باب الرحمە" کە لەساڵی٢٠٠٣ی زایینیەوە لەلایەن رژیمی زایۆنی داخرابوو، بکەنەوە.

فەلەستینیان پاش کردنەوەی بینای باب الرحمە، هاواری "اللە اکبر"یان بەرز کردەوە.

ئەو کردە لەبارودۆخێکدا ئەنجام دەگرێ کە پاش بانگەوازی گرووپە جۆربەجۆرە فەلەستینیەکان لە شارومەندان بۆ گردبوونەوەو چوون بەرەو مزگەوتی ئەقسا، سەربازانی زایۆنی لە شاری قودسی داگیرکراو کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەیی.

بارودۆخی مزگەوتی ئەقسا لەچەند ڕۆژ لەمەوبەرەوە پاش پەلاماری سەربازانی رژیمی زایۆنی بۆسەر فەلەستینیان و داخرانی باب الرحمە یەکێک لە دەروازەکانی ئەو مزگەوتە لەڕووی نوێژخوێنانی فەلەستینی، نائارامە.

سەرپەیڤ