شوبات 23, 2019 18:31 Asia/Tehran
  • کۆنترۆڵی توندی سنوورە هاوبەشەکانی عێراق لەگەڵ سووریا بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ دزە وڕەخنەی شیمانەیی داعش

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگەی ئەنباری عێڕاق وتی: هێزە ئەمنیەتیەکانی ئەم وڵاتە بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ دزە وڕەخنەی تیرۆریستەکانی داعش بۆ ناوخاکی عێڕاق ، ڕیگاکانی هاتووچوویان لە ژێر کۆنترۆڵ دایە .

"فرحان محەممەد ئەلدەلیمی" ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگەی ئەنبار ڕۆژی هەینی لە وتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی هەواڵی ئەلمەعلومەی عێراق وتی: هێزە ئەمنیتیەکان لە سنوورە هاوبەشەکان لەگەڵ سووریا هەموو دەرگاکانی هاتووچووی بەر دزەی شیمانەیی تیرۆریستەکان بۆ ناوخۆی خاکی عێڕاقیان خستووەتە ژێر کۆنترۆڵ. بە قسەی ئەلدەلیمی ، هێزە ئەمنیەتیەکانی عێڕاق بە هاوئاهەنگی هێزی ئاسمانی خەریکی لێکدانەوە وپیداچوونەوە بە سەر جمووجووڵی جەنایەتکارانی داعش بۆ پێشگیری لە دزە وهەڵاتنیان بۆ ناو خاکی عێراقن. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، تێکەڵچوونی " هێزە دێموکراتیکیە کوردەکانی سووریا " قسد" لەگەڵ ئەندامانی بەرماوەی گروپی تیرۆریستی داعش لە ناوچەی ئەلباغوز ، لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە تەشەنای سەندووە. هەواڵێکی تر ئەمەیە کە هێزە داوتەڵەب وجەماوەری وئاسایشتیەکانی عێڕاق ئەمرٶ بە پێی ڕاپۆرتەکانی هەواڵگری دروست ، لە کەرکووک لە باکووری عێڕاق سەرکردەیەکی تیرۆریستی داعشیان کوشت. 

سەرپەیڤ