شوبات 23, 2019 19:34 Asia/Tehran
  • حەماس : یەخسیرانی فەلەستینی ، هێڵی بەرەوەی شەڕ لەگەڵ دوژمنی زایۆنین

ئەندامی پایەبەرزی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس وتی: یەخسیرانی فەلەستینی لە زیندانەکانی ڕژێمی زایۆنی ، قەڵایەکی پتەون لە ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ داگیر کەران وهێڵی بەرەوەی شەڕ لەگەڵ زایۆنیەکان.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی زانیاری گەیاندنی فەلەستین ، موسا دودین " ئەندامی نوسینگەی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وبەرپرسیی دۆسیەی یەخسیرانی فەلەستینی لەم بزوتنەوەیە ئەمڕۆ شەممە وتی: دوژمنی زایونی بە پەرەپێدانی سەرکوت کردنی یەخسیرانی فەلەستینی ، لەپێناوی بەدی هاتنی مەبەست وئامانجی هەڵبژارنە. بەرپرسی دۆسیەی یەخسیرانی فەلەستینی لە حەماس بە دەربڕینی نیگەرانی لە دۆخی یەخسیرانی فەلەستینی وتی: حەماس بە یارمەتی نەتەوەی فەلەستین لە هەوڵ دایە بۆ بەدی هێنانی گەورەترین بەرەی پشتیوانیانە بە مەبەستی کۆتایی دان بە پەلامارە دڕندانەکانی زایۆنیەکانە . سەربازانی ئیسراییلی بەناوی یەکەی سەرکوت کردنی ڕێکخراوی زیندانەکانی رژێمی زایۆنی " کەتیر " ڕۆژی ڕابردوو هەینی پەلاماری کردەسەر زیندانی سارایی ئەلنەقیب ودەستی کردە پشکنینی ژۆری یەخسیرانی فەلەستینی وسەرکوت کردنیان .

سەرپەیڤ