شوبات 25, 2019 16:52 Asia/Tehran
  • بڕیاری دە ساڵ زیندان بۆ زانای رەخنەگری دینیی بەحرەینی

دادگەی پێداچوونەوەی رژیمی ئالی خەلیفە بڕیاری دە ساڵ زیندان بۆ شێخ "حەسەن عیسا"ی ئەندامی باڵای کۆمەڵەی ئەلویفاقی بەحرەینی پشت ڕاست کردەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی مێهر، دادگەی رژیمی ئالی خەلیفە پێشتر بڕیاری زیندانی دەرکردبوو بۆ شێخ حەسەن عیسا لەبەر ڕەخنەگرتنی لەو ڕژیمە.

بەحرەین لە١٤ی فێڤریەی ٢٠١١وە شایەتی ڕاپەڕینی جەماوەریی لەدژ رژیمی ئالی خەلیفەیە.

خەڵکی بەحرەین خوازیاری ئازادی، عەداڵەت، نەمانی هەڵاوردن و هاتنەسەردەوری حکومەتێکی هەڵبژاردە لە وڵاتەکەیانن بەڵام رژیمی ئالی خەلیفە بەیارمەتی سەربازانی سەعودی و هێزی ئاسایشیی ئیمارات، نارەزایەتییە جەماوەریەکان سەرکوت دەکا.

رژیمی ئالی خەلیفە بۆ کپ کردنی ئاوری ناڕەزایەتیی جەماوەر، ژمارێکی زۆر لە ڕێبەرانی نەیاری گرتووەو بە دروست کردنی دۆسییە بۆئەوان، زیندانی درێژماوەی بەسەریاندا سەپاندووە.

سەرپەیڤ