شوبات 25, 2019 20:50 Asia/Tehran
  • وەزاڕەتی ئەوقافی فەلەستین: گڵکۆی ئیبراهیمی مزگەوتێکی ئیسلامیە

وەزاڕەتی ئەوقاف وکاروباری دینی وئایینی فەلەستین ڕایگەیاند : گڵکۆی پیرۆزی ئیبراهیمی مزگەوتێکی بەگشتیی ئیسلامیە وخاوەنیەتی وەقف کردنیشی تەنیا بۆ موسوڵمانەکانە .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ، وەزاڕەتی ئەوقاف وکاروباری دینی فەلەستین ئەمڕۆ دوشەممە لە بەیان نامەیەکدا بە بۆنەی بیست وپێنجەمین ساڵوگەڕی قەڵاچوی فەلەستینیەکان لە گلکۆی پیرۆزی ئیبراهیمی وتی: گڵکۆی ئیبراهیمی هەروا لە لایەن سەربازانی زایۆنی وشارۆچکە نشینان لە بەر پەلامارو دەس دەرێژی مەترسیدار دایە . وەزاڕەتی ئەوقاف وکاروباری دینی فەلەستین وتی" دابەش کردنی کاتیی ومەکانی گڵکۆی ئیبراهیمی کە لە بواری یاسایی وشەرعی وئەخلاقی بووە بە هۆی زاڵبوونی داگیرکەران بەسەر ئەم شوێنە پیرۆزە ، بەهیچ لەونێک لە بارەی  مزگەوتی ئەقسا دوپات نابێتەوە.  ئەم وەزاڕەتخانەتە لە هەموو فەلەستینیەکان بەتایبەت خەڵکی شاری ئەلخەلیل داوای کرد ورەی خۆی پتەو کات ولە گڵکۆی ئیبراهیمی ئامادە بێت وبە بەڕێوە بردنی نوێژ وچالاکی ئایینی ، فەرهەنگی وکۆمەڵایەتی بواری بەشداری وئامادە بوونی هەمیشەیی نوێژخوێنانی فەلەستینی لەم مزگەوتە خۆش بکات هەتا حەق ومافی تۆکمەو تەواوی خۆیان وەربگرنەوە. وەزاڕەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی فەلەستین لە دامەزراوە نێودەوڵەتی ومافەوانیەکانیش داوای کرد رژێمی داگیر کەری ئیسرائیل بە هۆی جەنایەتەکانی لەدژی فەلە ستینیەکان وشوێنە پیرۆزە موسوڵمانەکان موحاکمە بکات وئەم جەنایەتانە لەمیدیاکان بڵاوبکەنەوەو نێودەوڵەتی بکەن. لە ٢٥ی فڤۆریەی ساڵی ١٩٩٤ " بارۆخ گوڵدشتاین " شارۆچکە نشینی زایۆنی کاتێک کە نوێژخوێنانی فەلەستینی لە ناوگڵکۆی حەزرەتی ئیبراهیم ع سەرقاڵی خوێندنی نوێژی بەیانی بوون ، ئەوانی گرتە ڕەگباروگوولە  کە بەهۆیەوە ٢٩ فەلەستینی شەهید و١٥٠کەسیش بریندا ربوون.

سەرپەیڤ