شوبات 26, 2019 13:13 Asia/Tehran
  • عەبدولمەلیک حوسی: ژنان و منداڵانی یەمەنی بە چەکی ڕۆژاوایی دەکوژرێن

سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی؛ دوژمنانێک کە باسی مافی ژنان دەکەن، بە سیاسەتەکانی خۆیان گەورەترین مەترسییان خستۆتە سەر ژنانەوە و ئەمڕۆکە ژن و منداڵی یەمەنی بە چەکی ڕۆژاوایی دەکوژرێن

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم؛ عەبدولمەلیک حوسی بەڕێوەبەری گشتیی بزووتنەوەی ئەنساروڵلای یەمەن ڕۆژی دووشەممە لە ڕێ و ڕەسمێکدا بە بۆنەی ڕێزگرتن لە پێگەی ژن و دایک وتی: دوژمن بە شێوەیەکی بەربڵاو چڕی کردۆتە سەر ژنان لەبەر پێگەی بەرزیان لە بنەماڵە و کۆمەڵگەدا، بەڵام ئیسلام سەربەخۆیی بەخشی بە ژنان  و ئەوانی لە شوینکەوتەیی و بەسراوە بوون ڕزگار کرد.
بەڕێوەبەری گشتیی بزووتنەوەی ئەنساروڵلای یەمەن  بە ئاماژە بە شەڕی ڕژێمی سەعوودی لە یەمەن جەختی کرد؛ ئامانجی دوژمنانی ئیسلام لە وەڕێ خستنی ئەو شەڕە، زاڵ بوون بە سەر خەڵکی یەمەنە، بەڵام گرینگترین ئامانجی ئیسلام پاراستنی موسڵمانان لە بەکۆیلە بوونە.

حوسی وتی: ڕژێمی سەعوود پشتیوانی تیرۆریستانە  تا گەلی یەمەن بداتە بەر پەلامار و لە ڕاستیدا حکومەتی عەرەبستان لە دووی دووبەرەکی نانەوە لە نێو خەڵکی یەمەندایە کە ئەوەش کردەوەیەکی شەیتانی و سەرچاوەگرتوو لە نەزانی و جەهلی ئەوانە.

 

سەرپەیڤ