شوبات 26, 2019 18:37 Asia/Tehran
  • ناکارامەیی بەکرێگیراوانی سەعودی لە پارێزگەی ئەلبەیزای یەمەن

سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن هەوڵی بەکرێگیراوانی سەعودی بۆ دزە کردنە ناو ناوچەی " قانیە " ی پارێزگەی ئەلبیزا، ناوەندی ئەم وڵاتەی ناکارامە هێشتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلمەسیرە ، هێزەکانی سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن هەروەها بە پەلامار بۆ سەر ناوەندەکانی کۆبوونەوەی بەکریگیراوانی سەعودی ، زیانی گیانی وماڵی زۆریان لیی دان. ئەرکانی پڕۆپاگەندەی شەری یەمەن بەبڵاوکردنەوەی وێنە گەلێک لە زیانەکانی دوژمن لە مەیدانی شەڕ، تەرمە بەجێ ماوەکان لە بەکریگیروان، کەرەسە وئامێری جەنگی سوتێندراووچەکە دەسبەسەرداگیراوەکانیان پیشان دا. هەواڵێکی تر ئەمەیەکە کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلحەدس لە هەلمەتی هاوپەیمانی دەسدرێژکارانی سەعودی لە پارێزگەی حوججەی یەمەن هەواڵی دا/. عەربستان بە پشتیوانی ئەمریکا ، ئیمارات وچەند وڵاتی تر لە مارسی ٢٠١٥ دەستی داوە بە پەلاماری سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی ئەم وڵاتە. ڕژێمی سەعودی وهاوپەیمانەکانی هەتائێستاکە بەهۆی زۆڕاگری خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بە مەبەست وئامانجەکانی خۆیان لەم وڵاتە " واتە بەدەسەڵات گەیاندنی دەسنیاکانیان ، دەستیان ڕابگات.

سەرپەیڤ