کوژرانی بەکرێگیراوانی سعودی لە نەجران
ژمارێک بەکرێگیراوی سعوودی لە سارای ئاجاشر لە نیزیکی نەجران کوژران .
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیونی مەسیرە، ئوتوموبیلێکی سەربازی هاوڕێ لەگەڵ سەرنشینانی کە بەکرێگیراوی سعودی بوون لەبەر تەقینەوەی بومبی لێوارجاددە لە قەزامیل سەربە سارای ئەجاشر تێک شکێندرا و هەموو سەرنشینانی ئوتوموبیلەکە کوژران .
بەپێی هەواڵێکی تریش سوپای یەمەن کۆنترۆڵی جادەی نێودەوڵەتی لە ناوچەی باقم لە پارێزگەی سەعدەی باکووری یەمەنیان بە دەستەوە گرت .
لەلایەکی ترەوە گوندەکانی ئاوەانی شاری سەرسنووری منبە لە پارێزگەی سەعدە لە باکووری یەمەن کەوتە بەر پەلاماری مووشەکی و تۆپخانەیی .
هەروەها دوابەدوای گوللەبارانی ناوچەیەک لە حەریب قەرامیش لە پارێزگەی ماربی یەمەن کەسێکی سیڤیل کوژراو چەند کەسی سیڤیلیش بریندار بوون .
هاوکات دانیشتوانی شاری بلادئەلرووسی یەمەن بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر هەوڵی هەندێ وڵاتی عەرەبی بۆ ئاسایی کردنی پێوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی و بۆ داکۆکی کردن لە بەرەکانی شەر بە دژی دەستدرێژکاران و بەکرێگیراوان، کۆبوونەوە.