شوبات 28, 2019 09:21 Asia/Tehran
  • حەماس: دیداری مەحمود عەبباس لەگەڵ نەتانیاهۆ بێ ئەنجامە

وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) وتی: ڕاگەیێندرانی ڕەزامەندیی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بۆ دیداری مەحمود عەبباس سەرۆکی ئەو ڕێکخراوە لەگەڵ بێنامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزریرانی رژیمی زایۆنی، درێژەی خەیاڵکردی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەرە لەبارەی بەئاکام گەیشتنی ئەو دیدار و دیمانانە بۆ گەلی فەلەستین.

مەحمود عەبباس، سەرۆکی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین رۆژی چوارشەممە بۆ دیدارێکی سێ قۆڵی لەگەڵ بێنامین نەتانیاهۆ سەرۆک وزیرانی رژیمی زایۆنی و ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ئامادەیی ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆری سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا بەگێڕانەوە لە ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، "حازم قاسم" بەدەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند، ئەگەر دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەر و ڕێبەرانی بزووتنەوەی فەتح هۆگری بەرەوڕووبوونەوەی دەسدرێژکارییەکانی رژیمی زایۆنی بووبان، دەبوایە هەرچی خێراتر بواریان خۆشکردبا بۆ هاتنەدی یەکڕیزی نیشتمانی و جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتننامەکانی ئاشتیی نیشتمانی و کۆتاییان بهێنابا بە سزا سەپێندراوەکان بەسەر کەرتی غەززەداو یەکلایەنخوازیی لەبڕیاردانەکانی هاوپێوەند بە فەلەستین.

ئامادەیی ڕاگەیاندنی دیداری مەحمود عەبباس لەگەڵ نەتانیاهۆ لەکاتێکدایە کە ئەگەری دەرکرانی بڕیار لەدژ سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی لەبەر دۆسییەگەلی گەندەڵیی ناوبراو بووبەهۆ هەتا نەتانیاهۆ سەفەرەکەی بۆ مۆسکۆ بەنیوەچڵی بەجێ بێڵێ.

سەرۆک وەزریرانی رژیمی زایۆنی چوار دۆسییەی گەندەڵی دارایی لەژێرناوی دۆسییەی ١٠٠٠، ٢٠٠٠، ٣٠٠٠ و ٤٠٠٠ی هەیە و لەچەند مانگی ڕابردوودا لەبارەی ئەو دۆسییانە، خراوەتە بەر لێپێچینەوە.

سەرپەیڤ