ڕاپۆڕتی ڕێکخراوی نەتەوەکان : ئیسرائیل دەستی داوەتە دڕندەکاریی دژی مڕوڤانە
کارناسانی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕاپۆڕتیان دا ، ئیسرائیل بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ فەلەستینیەکان لە کەرتی غەزە دەستی داوەتە جەنایەتی دژە مرۆیی.
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕویترز ، کارناسانی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕۆژی پێنجشەمە لە ڕاپۆڕتی نوێی خۆیدا ڕایگەیاند: بەڵگەگەلێک هەیە کە نیشان ئەدات ڕژیمی زایونی لە ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانەی ساڵی ڕابردووی 2018 ی فەلەستینیەکان لە کەرتی غەزە دەستیان داوەتە جەنایەت دژی مڕۆڤایەتی . لەو ڕاپۆڕتەدا هاتووە کە دوورئەنگێوەکانی ئیسرائیلی بەئەنقەز منداڵان و فریاگوزاران و پەیامنێرانیان کردووەتە ئامانج .سانتیاگو کانتون سەرۆکی لێژنەی بەدوادا چوونی ڕووداوەکانی غەزە لە ڕێکخراوی نەتەوەکانیش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند سەربازانی ئیسرائیلی ڕێسا نێونەتەوەییەکانی مافی مڕۆڤیان پێشێل کردووە . کارناسانی ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە جەنایەتەکانی سەربازانی زایونی لەوانە دوورئەنگێوەکان و فەرماندەران زانیاریگەلێکی نهێنیان هەیە کە ئەوانە ڕادەستی میشلە باشلیت کومیساریای باڵای ئەنجومەنی مافی مڕوڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان کردووە . بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە ئەو زانیاریگەلە ڕادەستی دیوانی نێونەتەوەیی کەتن دەکرێت . ڕێپێوانی ئاشتیخوازانەی مافی گەڕانەوە لە 30 مارسی 2018 بە بۆەنەی ڕۆژی زەوین " لە کەرتی غەززە دەس پێکراو درێژەی هەیە . لە 30 مارسەوە تا ئێستا زیاتر لە 260 فەلەستینی لەو ڕێپێوانەدا بە زەبری گولەی سەربازانی زایونی شەهید و لانیکەم 27 هەزار کەس بریندار بوونە .زورێک لە وڵاتان بۆ وێنە کۆماری ئیسلامی ئێران و هەروەها ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان تا ئێستا جەنایاتی زایونیەکانیان ئیدانە کردووە .