ئادار 03, 2019 13:12 Asia/Tehran
  • ئەلحوسی: تەقە لە کاروانی ڕێکخراوی نەتەوەکان پیلانی هاوپەیمانیی سەعوودییە

سەرۆکی لێژنەی باڵای شۆڕشی یەمەن ، هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی بە بەرپرسی تەقە لە کاروانی سەرۆکی لێژنەی چاوەدێری بە سەر ئاگربڕی حودەیدە زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی مەیادین؛ "محەممەد عەلی حوسی" سەرۆکی لێژنەی باڵای شۆڕشی یەمەن لە پەیامێکی تویتەریدا وتی: پەلاماردانی کاروانی سەرۆکی لێژنەی چاوەدێری بە سەر ئاگربڕی حودەیدەی بەشێک لە پیلانگێریی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودییە بۆ درێژخایەن کردنی شەڕ لە حودەیدە و تەگەرە نانەوە لە سەر ڕێگای دامەزرانی ئاشتی.

بەکرێگیراوانی هاوپەیمانیی سەعوودی نیوەڕۆی شەممە لە شەقامی "خەمیسین"ی بەندەری حودەیدە هێرشان کردە سەر کاروانی هەڵگری "مایکل لولیسگارد" Michael Lolizgard, سەرۆکی لێژنەی چاوەدێرانی نەتەوە یەکگرتووەکان.

ئەلحوسی هەروەها داوای لە "مارک لوکاک" Mark Lukac, جێگری بەڕێوەبەری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەشی مرۆیی کرد وڵاتانی دەسدرێژکار ناچار بکات بە کردنەوەی هەممارەکانی قەراخ ئاوی زەریای سوور بۆ ئەوەی خەڵکی یەمەن دەسیان بگاتە بەو یارمەتیە مرۆڤدۆستانەی بەڕێ کراوە بۆیان.

شەڕنانەوەکانی عەرەبستان  هاوپەیمانەکانی لە مارسی ٢٠١٥ـەوە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە  شازدە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

ئەم دەسدرێژییە سەربازییە هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

 

سەرپەیڤ