ئادار 03, 2019 17:37 Asia/Tehran
  • لێکوڵینەوەی ئێراق سەبارەت بە فرۆشی ژنانی ئیزەدی لە عەرەبستان

نوێنەری پێشووی هۆزی ئیزەدی ئێراق لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە باسی کرد لە بەرنامەی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە گواستنەوە و فرۆشتنی ژنانی یەخسیری ئیزەدی بە دەس داعش لە عەرەبستان و بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی پەراوێزی کەنداوی فارس .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ڕوژی یەکشەمەی ئیرنا  حەجی کەندور ئەلشەیخ  نوێنەری  پێشووی  هوزی ئیزەدی ئێراق  لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە وتی : زانیاریگەلێک لە دەس دایە  کە نیشان ئەدات ژنانی ئیزەدی  ڕفێندراو  لە لایەن داعشەوە  گواستراونەتەوە  بۆ عەرەبستان  و بڕێکی دیکە  وڵاتانی  عەربی ناوچە . ئەلشەیخ  هەروەها باسی کرد  لە پێکهێنانی  دۆسیەی  دادەوانی  بۆ گۆرە بەکومەڵەکانی قوربانیانی  ئیزەدی  لە پەلاماری داعش بۆ سەر ناوچەی شەنگال لە دەڤەری  پارێزگای نەینەوا دوای کوتایی هاتنی هاوئاهەنگیەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستانی ئێراق .تامی تڕوڕیستی  داعش بە پەلامار بۆ سەر شەنگال لە ساڵی 2014  پیاوانی ئیزەدیان کوشت و ژنانیانیشیان کردە کوێلە .

سەرپەیڤ