بەردەوامیی دڕندەکارییەکانی ڕژێمی ئالی سەعود لە پەلاملری سەر یەمەن
دەست درێژکارانی ڕژێمی ئالی سەعود نشینگەکانی پارێزگای سەعدەی باکووری یەمەنیان بە موشەک و تۆپخانە بوردومان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە شاڵاوی تۆپخانەی ئەمڕۆ پێنج شەممەی دەست درێژکارنی سەعودی بۆ سەر شارستانی « ڕازح»ی پارێزگای سەرسنووریی سەعدەی باکووری یەمەن، کەسێکی سڤیل کوژراو دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
ڕژێمی دەست درێژکاری سەعودی ڕۆژی چوارشەممەش بە ڕاکێت و تۆپخانە شارستانی سەرسنووریی «ڕازخ» یان کوتا.
لە شاڵاوی ڕۆژی چوارشەممەی دەست درێژکارانی سەعودی بۆ سەر شارستانی سەرسنووریی «شەدا»ش دوو کەس بریندار بوون.
ھەر لەم حاڵەدا میدیاکانی یەمەنیش ڕایانگەیاند: مۆشگەی بەکرێگیراوانی سەعودی لە پارێزگای جیزانی باشووری عەرەبستان کەوتە بەر ھەڵمەتی یەکەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن کە لەو ھەڵمەتەدا کۆمەڵێک لە بەکرێگیراوانی سەعودی کوژران و یان بریندار بوون.عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە. ئەمە جیا لەوەی کە ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوی خاپوور کراون و جەماوەری ئەم وڵاتە بەرەوڕووی دیاردەی دەگمەن و بەربڵاوی برسیەتی و نەخۆشیی بەربڵاو لەوانە کۆلێرا بوونەتەوە بە تایبەت منداڵان و بەساڵاچووان. ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە، هێرشە ئاسمانییە بێ بڕانەوەکان و شەڕ لەم وڵاتەدا زەرەرو زیانێکی قورسی بەسەر جەماوەری یەمەن دا سەپاندووەو زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکانی یەمەن وەشاندووە و و هاوکات ڕێگاشی لە گەییشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەم وڵاتە گرتووە. توانایی بەرگریکارانەی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن سەرباری گەمارۆدرانی ھەمەلایەنەی ئەم وڵاتە لە لایەن ڕژێمی سەعودییەوە ڕۆژلەدوای ڕۆژ خەریکی پەرە سەندنە.