ئادار 07, 2019 18:33 Asia/Tehran
  • سەفەری عادڵ جۆبەیر بۆ پاکستان

وەزیری ڕاوێژکار بۆ کاروباری دەرەوەی عەرەبستان ئەمڕۆ پێنجشەم گەیشتە ئیسلام ئابادی پێتەختی پاکستان .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ پێنجشەممەی ئیرنا، میدیاکانی پاکستان ڕاپۆرتیان دا ، عادڵ جوبەیر بە مەبەستی ئەوشتەی یارمەتی بۆ ئاڵوزیی لابردن وچارەسەر کردنی ناکۆکیەکانی نێوان پاکستان وهێند ناوی لیی براوە ، گەیشتە ئیسلام ئاباد. وەزیری ڕاوێژکارلەکاروباری دەرەوەی عەرەبستان بە ئامادەبوون لە وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی پاکستان لەگەڵ شامەحمود قوڕیشی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەم وڵاتە دیدارو وتووێژی کرد وبڕیارە لەم سەفەرە یەک ڕۆژەیە لەگەڵ عومران خان سەرۆک وەزیرانی پاکستانیش دیدار بکات. عادڵ جوبەیر لە بڕیار بوو شەش ڕۆژ لەمەوپیش سەفەر بکات بۆ پاکستان ، هاوکات لەگەڵ پەرەی ئاڵوزی لە نێوان ئیسلام ئاباد ودێهلی نوێی سەفەرەکەی خۆی خستە دواوە. کارناسان لە پاکستان ڕایان ئەمەیە کە سەعودیەکان هیچ بارستایەکیان بۆ یارمەتی دان بۆ چارەسەرکرانی ناکۆکی وئاڵوزیەکانی نێوان ئیسلام ئاباد ودێهلی نوێی نیە.

سەرپەیڤ