ئادار 08, 2019 15:34 Asia/Tehran
  • ڕزگارکرانی ٢٤ دیلی یەمەنی لە چنگ بەکرێگیراوانی سەعوودیا

"عەبدولقادر ئەلمورتەزا"ی بەرپرسی لێژنەی کاروباری بەدیلگیراوانی سەربە بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا ی یەمەن هەواڵی دا لە ڕزگارکرانی ٢٤ یەمەنی ڕفێنراو لەلایەن چەکارو بەکرێگیراوانی سەعودیایی لەپاش ئازادکرانی ناوچەی ئەلعەبیسەی ئەو وڵاتە .

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلمەسیرەی یەمەن ، هەروەها یەکەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن ڕۆژی پێنجشەممە لە وەڵام دانەوە بە جەنایەتی دەسدرێژکارانی سەعودی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکە وانی "قاسیف کا ٢" کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی سوپای عەرەبستانی سەعودیان لە بنکەی ئەدرب لە جیزان دایە بەر دەسڕێژ. هەواڵێکی تر ئەمەیە کە هێزەکانی سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن لە وەڵام دانەوە بە پەلاماری دەسدرێژکارانی سەعودی کە ماڵ ومەزرای وەرزیەران وشارومەندانی یەمەنیان لە شارستان باقیم لە پارێزگەی سەعدە لە باکووری یەمەن گووللە باران کرد ، ترۆمۆبیلی بەکرێگیراوانی سوپای عەرەبستانی سەعودیان لە ناوچەی سارای " ئەلئەجاشر" لە نەجران تەقاندەوە وسەرنشینەکانیان کوشتن. هاوکات لە هەڵمەتی هێزە یەمەنیەکان وێڕان ناکارامە مانەوەی هەوڵی بەکرێگیروانی سوپای سەعودی بۆ پێشڕەوی لەناوچەی "ڕبوعە" لە عەسیر ، ژمارەیەک لەم بەکرێگیراوە سەعودیانە کوژران وبرینداربوون. لەلایەکی ترەوە دەسدرێژکارانی سەعودی وبەکریگیراوانیان ، زەویەکانی کشت وکاڵ وناوچە جۆربەجۆرەکانی شارستانی "ئەلتحتیا " یان لە پاڕێزگەی حودەیدە لە ڕۆژئاوای یەمەن بە ١٢٠ گوللە دایە بەر دەسڕێژ . عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا ، ئیمارات وچەند وڵاتی تر لە مارسی ٢٠١٥ دەستیان کردە پەلاماری سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی ئەم وڵاتە. ڕژێمی سەعودی وهاوپەیمانەکانی هەتا ئێستاکە بە هۆی خۆڕاگری خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بە مەبەست وئامانجەکانی خۆیان لەم وڵاتە لەوان بە دەسەڵات گەیاندنی دەسنیاکانیان بگەن.

سەرپەیڤ