ئادار 10, 2019 17:22 Asia/Tehran
  • محەممەد ئەشتییە بوو بە سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتۆکەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین

سەرۆکی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین، محەممەدی ئەشتیەی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی فەلەستین هەڵبژارد.

بەپێی ڕاپورتی ئاسۆشێتێدپرێس  بڕیارە  مەحموود عەباس  ڕۆژی یەکشەممە بەشێوەی  ڕەسمی محەممەد ئەشتییە  لەهاوپەیمانانی قەدیمی خۆی وەک سەرۆکی پێکهاتەی خۆبەڕێوەبەری بناسێنێ.

ڕامی حەمدەڵڵا سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی فەلەستین،سییەمی ژانیڤەری 2019 لە پۆستەکەی کشایەوە.

کشانەوەی ڕامی حەمدەڵڵا دوای ئەوە ئەنجام بوو کە بزووتنەوەی فەتح لە کوبوونەوەیەک دا بەسەرۆکایەتی مەحموود عەباس ، داوای پێکهاتنی دەوڵەتێکی پێکهاتوو لە تاقمەکانی وابەستە بە ڕێکخراوی ئازادی بەخشی فەلەستین ساف  و کەسایەتییەکانی سەربەخۆی کرد بوو .

بزووتنەوەی  فەتح لە حاڵێکدا لەسەر پێکهاتنی دەوڵەتی فەلەستین بێ هاتنەدی ئاشتی نیشتمانی پێداگری دەکات کە تەنانەت هەندێ تاقمی ئەندامی سافیش  نەیاری بەشداری هەرچەشنە دەوڵەتێکن کەبێ ڕێککەوتنی نیشتمانی پێک بێت.

سەرپەیڤ