ئادار 11, 2019 16:38 Asia/Tehran
  • عەرەبستان لەسەرووی کڕیارانی چەکەمەنی جیهاندا

دامەزراوەی توێژنەوە نێونەتەوەییەکانی ئاشتیی ستۆکهۆڵم(SIPRI)، عەرەبستانی لەسەرووی کڕیارانی چەکەمەنی لە جیهاندا ناساند.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی "میدل ئیست ئای" لە لەندەن، زانیاریی دەسخراو لەلایەن ئەو ئەندێشگە سۆئێدییە، چوونەسەری سەتا١٩٢ی هەناردەی چەکەمەنی بۆ عەرەبستان لە ساڵانی٢٠١٤هەتا ٢٠١٨ پێشان ئەدا.

لەو ڕاپۆرەدا، میسر وئیماراتیش لە دە وڵاتی یەکەمی کڕیاری چەکەمەنی لە جیهان ناسێندراون.

دامەزراوەی توێژنەوە نێونەتەوەییەکانی ئاشتیی ستۆکهۆڵم(SIPRI)، لەڕاپۆرەکەی خۆیدا ڕایگەیاندووە، ئەمریکاو وڵاتانی ئوروپایی، بۆمب هاوێژ، ئۆتۆمبیلی جەنگی و جۆرەکانی دیکەی چەکەمەنیان بۆ بەکارهێنان لە شەڕی هاوپەیمانیی سەعودیا لەدژ یەمەن، بە عەرەبستان فرۆشتووە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، عەرەبستان لە پێنج ساڵی ڕابردوودا نەوەد و چوار فڕۆکەی جەنگی- بۆمب هاوێژی تەیارکراو بە مووشەکی کروز و چەکەمەنی دیکەی زیرەک لە ئەمریکاو بەریتانیا کڕیوەو بڕیارە لە پینج ساڵی داهاتووشدا نەوەدو هەشت فڕۆکەی جەنگی- بۆمب هاوێژ، هەشتاوسێ تانک و سیستەمی بەرگریی مووشەکی لەئەمریکا، ٧٣٧ ئۆتۆمبیلی سەربازی لە کانادا، پینج پاپۆڕی جەنگی لە ئیسپانیاو چەندین مووشەکی بالستیکی کورتبڕ لەئۆکراین بکڕێ.

وڵاتانی رۆژاوایی بەپاڵپشتیی سەربازی و چەکەمەنی لە هاوپەیمانی سەعودی، بوونە هۆی کوشت وبڕی چوار ساڵانی خەڵکانی سیڤیلی یەمەنی بەهۆی پەلامارەکانی ئەو هاوپەیمانییە.

سەرپەیڤ