ئادار 11, 2019 18:31 Asia/Tehran
  • رەخنەی توندی گرووپە فەلەستینیەکان لە کردەی یەکلایەنخوازانەی مەحموود عەبباس

گرووپە فەلەستینیەکان رایانگەیاند، کردەی "مەحموود عەبباس" سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە پێکهێنانی حکومەت، سەلمێنەری سیاسەتی سەرەڕۆیانەی ناوبراوە.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی تەسنیم؛ بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) ئەمڕۆ دووشەممە پێی داگرت: ئەو کردەی مەحموود عەبباس پێشاندەری جیددی نەبوونی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەر بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانەو هەر دەزگەیەکی فەلەستینی کە بەدور لە کۆدەنگی نیشتمانی و بەدەر لە ڕێککەوتننامە مۆرکراوەکان پێک بهێنرێ، بەمانای گرینگی نەدان بە ڕێککەوتنەکانە.

"ئەحمەد بەحر" یاریدەری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی یاسادانانی فەلەستینیش پێی داگرت: حکومەتێک کە مەحموود عەبباس بەسەرۆکایەتی "محەممەد ئەشتیە" پێکی هێناوە، نایاسایی و بەپێچەوانەی یاسای بنەڕەتی و پێشاندەری شکستی سیاسییەو ئەو حکومەتە بۆ جێ بەجێ کردنی گەڵاڵەی جیاکردنەوەی لێواری رۆژاوایی لەکەرتی غەززە لەچوارچێوەی پیلانی"سەودای سەدە" هەوڵ دەدا.

لەهەمان کاتدا، "زەهرا ئەلششتەری" لە ڕێبەرانی بەرەی جەماوەری بۆ ئازادیی فەلەستین پێی داگرت: پێکهێنانی حکومەت لەلایەن مەحموود عەبباس، قووڵبوونەوەی کەلێن و دووفاقیی و چوونەسەری ناکۆکیەکان لە فەلەستینی لێ دەکەوێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، "ئەرکان بەدر" ئەندامی مەکتەب سیاسیی بەرەی دیموکراتیک وتی: ئەو حکومەتەی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین پێک بێنێ، نوێنەری گەلی فەلەستین نییەو ئێستا دەبێ ئەولەویەت کۆتایی هێنان بە کەلێن و دوودەستەیی بێ.

مەحموود عەبباس سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین رۆژی یەکشەممە لە کردەیەکی سەرەڕۆیانەدا "محەممەد ئەشتیە" ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی بزووتنەوەی فەتحی وەک سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانیی فەلەستین دەسنیشان کرد.

«رامی الحمدلله» سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانیی فەلەستینی ٣٠ی ژانڤییەی ٢٠١١٩ لەپۆستەکەی وازی هێنا.

سەرپەیڤ