ئادار 12, 2019 19:36 Asia/Tehran
  • شەهادەتی گەنجێکی فەلەستینی لە ئەلخەلیل

سەربازانی رژیمی زایۆنی لاوێکی فەلەستینیان لە نزیک شارۆچکەی "کریات ئەربەع" لە ئەلخەلیل بەزەبری گولـلە شەهیدکرد.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی ئاژانسی هەواڵیی "سما"؛ رژیمی زایۆنی ئیدیعای کرد ئەو گەنجە بەنیازبووە هەڵمەتێکی دژە زایۆنی بە چەکی سارد ئەنجام بدات بەڵام زیان لەهیچکام لە سەربازانی ئەو رژیمە نەکەوت.

میدیاکانی رژیمی زایۆنی وێنەی ئەو گەنجەیان لەکاتێکدا کە سەری بریندار ببوو، بڵاو کردەوە.

لەڕۆژی ڕابردووەوە هەتا بەمڕۆ دوو گەنجی فەلەستینی دیکەش کە لە کەرتی غەززەو لە ڕێپێوانەکانی مافی گەڕانەوە کەوتبوونە بەر پەلاماری سەربازانی زایۆنی و لەبەر قووڵ بوونی برینەکانیان شەهید بوون.

 

سەرپەیڤ