ئادار 16, 2019 18:52 Asia/Tehran
  • بڕیاری زیندان بڕایەوە بۆ پێنج شارومەندی بەحرەینی

دادگەی باڵای پێداچوونەوەی بەحرەین بڕیاری زیندانی پێنج شارومەندی ئەو وڵاتەی پشت ڕاست کردەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، دادئەستێنی گشتیی بەحرەین رۆژی شەممە بڕیاری دە ساڵان زیندان بۆ دوو شارومەند و سێ ساڵ زیندانی بۆ سێ کەسی دیکە پشت ڕاست کردەوە.

بەپێی ڕاگەیاندنی دادئەستێنی گشتیی بەحرەین، ئەو پێنج شارومەندە بەحرەینییە تاوانبارن بە تەقاندنەوەی کەپسولی گاز لەبەردەم بانکی میللی بەحرەین لەناوچەی "سترە" لە ژانڤییەی٢٠١٧دا.

بەحرەین لە١٤ی فێڤرییەی٢٠١١وە شایەتی ڕاپەڕینی جەماوەریی لەدژ رژیمی ئالی خەلیفەیە، خەڵکی بەحرەین خوازیاری لەسەر دەسەڵات نەمانی ئەو رژیمەو ئازادکرانی زیندانیانی سیاسین.

رژیمی ئالی خەلیفە بەیارمەتی سەربازانی سەعودی و ئیماراتی کە لەچوارچێوەی هێزەکانی قەڵغانی جزیرە لە بەحرەین جێگیرکراون، ناڕەزایەتییە جەماوەریەکان لەو وڵاتە سەرکوت دەکا.

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ بەرلەوە بەڕەخنەگرتن لە سەرکوت کرانی نەیاران لە بەحرەین و دەزگەی دادی ئەو وڵاتە، ئەو سیستەمەی بە سیستەمێکی زاڵمانەو ناسەربەخۆ وەسف کردووە.

سەرپەیڤ