ئادار 17, 2019 16:46 Asia/Tehran
  • کوژران و بریندار بوونی 8 سەربازی زایونی لە ئوپڕاسیونی لاوی فەلەستینی

ژێدەرە مێدیاییەکان باسیان کرد لە ئوپڕاسیونی خۆڕاگرانە لە کەرتی ڕۆژئاوایی کە بووە هۆی کوژرانی 2 رایونی و بریندار بوونی 6 کەسی دیکە .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ڕۆژی یەکشەمەی هەواڵدەری تەسنیم و بە گێڕانەوە  لە فەلەستین ئەلیوم لاوێکی فەلەستینی لە ئوپڕاسیونێکدا  لە نزیکی  سلفیت  لاوێکی  خەباتکاری فەلەستینی   لە ئوپڕاسیونێکدا  لە نزیکی سەلفیت  لە کەرتی  ڕۆژئاوایی پەلاماری کردەسەر  کۆبوونەوەی  زایونیەکان  و چەن  سەربازی  ئیسرائیلیان گرت . لە  لایەکی  دیکەوە سەربازانی  ڕژیمی زایونی سەرلەبەیانی  ئەمڕۆ یەکشەمە  10 فەلەستینیان لە قودسی داگیرکراو قۆڵبەست کرد .بە پێی  ئەو ڕاپۆڕتە یەکێک  لە گیراوان  "شادی مەتوور"  سکرتێری گشتیی  بزووتنەوەی فەتح لە قودس بووە  . کەرتی ڕۆژئاوایی  ڕووباری  ئەردەن هەموو ڕوژێک بووەتە گوڕەپانی دەسدرێژکاری سەربازانی ئەرتەشی زایونی  کە بە ئامانجی سەرکوتی  ئینتفازەی قودس و ڕاگرتنی  ئوراسیونی  خۆڕاگری بەڕێوە دەچێت .